هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له ڕه‌خنه‌گرتندا مه‌به‌ستیان حه‌ق پێكان نییه و دوور له مه‌نتیق ڕه‌خنه ده‌گرن ،زیاتر مه‌به‌ستیان ته‌شویش درووستكردنه! كه ده‌ڵێیت فڵانه كه‌سایه‌تی ئه‌مه لیستی لادانه‌كانێتی له ڕێڕه‌وی پێشینان و بیروباوه‌ڕی ئیسلام، ئه‌مه نووسینه‌كانی ، ئه‌مه‌ش ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی ، ده‌ڵێت ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م تۆ هه‌موو كتێبه‌كانی ئه‌و زاته‌ت خوێندبێته‌وه ! باشه له‌وه‌نده‌ی خویندوومه‌ته‌وه كه بۆم ده‌ركه‌وت ده‌یان هێلی پانی عه‌قیده و فیكری ئیسلامی به‌زاندووه ، چی پێویستیك ده‌كات كاتی به نرخی خۆم بكوژم هه‌رچی كتێب و نووسینی پڕ له لادانی هه‌یه بیانخوینمه‌وه‌و ئینجا بتوانم بڵێم لایداوه و گومڕا بووه ، دڵنیام یه‌ك به‌یه‌كیش كتێبه‌كانی بخوێنیته‌وه ئه‌وسا ده‌ڵێن ، ئاخر تۆ لییان تێناگه‌یت ، ئه‌وه ته‌جدیده ،تازه خوێندنه‌وه‌یه ، ته‌فسیری هاوچه‌رخه، عیرفانه ، فه‌نتازیایه ، نه به‌خوا نه‌فامییه و نیاز خراپیه و تێكدانی چه‌مكه‌كانه ، زیاتر نییه له نه‌هامه‌تیه‌ك به رۆكی موسوڵمانانی گرتووه‌ته‌وه په‌تایه‌كی زیان به‌خشه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رگریان لاوازه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-6 سلێمانی