ناڕازیبوون و نزاوپاڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له دژی حكومه‌ت زۆر جار له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ماڵ و سامانیان به ناحه‌ق ده‌خۆن وسه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان خه‌ریكی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنن، مووچه‌و خزمه‌تگوزاری وهۆكاره‌كانی خۆشگوزه‌رانییان بۆ دابین ناكه‌ن ، كێشه‌یان زیاتر له گه‌ڵ حكومه‌تتدا په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی خۆیانه‌وه هه‌یه كه به‌رپرسان پێشێلی ده‌كه‌ن و بۆخۆیان قۆرخی ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت مافی خوا و دینی خه‌ڵكی پێشێل ده‌كات، ئه‌وه‌یان به ده‌گمه‌ن ده‌نگی خه‌ڵكی بۆ به‌رز ده‌بێته‌وه وخۆیان له‌و جۆره پێشێلكاریانه به به‌رپرس نازانن، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه: چۆن ده‌بێت مافی خۆتت له مافی خوا پێ گرنگتر بێت وهه‌رچی به‌رانبه‌ری دینه‌كه‌ت بكرێت خۆتی لێ كه‌ڕ بكه‌یت وچاوه‌ڕوانیش بیت نزا و پاڕانه‌وه‌ت له دژی بخۆرانی مافه‌كانت گیرا بێت. به كورتی: ئێمه له‌به‌ر خۆمان ڕه‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرین و له‌سه‌رانی ئه‌وده‌سه‌ڵاته دڵگرانین، نه‌ك له‌به‌ر دینه‌كه‌مان كه به‌رده‌وام سووكایه‌تی پێ ده‌كرێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌مان به ته‌واوه‌تی بۆ بگێڕنه‌وه – كه ناشیگێڕنه‌وه – و ئاو‌و كاره‌با و جاده‌و بانی باشمان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئیسلام هه‌مووی له ڕه‌گه‌وه ده‌ربهێنن و بشێوێنن له كوردستان، به خه‌یاڵماندا نایه‌ت ورته‌یه‌كمان لێوه‌نابیسترێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-4 سلێمانی