#چه‌ند_باسێكی_شه‌رعی_ده‌رباره‌ی_نشوز_ی_ئافره‌ت:6
ئه‌م حاڵه‌تانه به (نشوز) دانانرێت
1- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له كاری ناشه‌رعیدا گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كرد، بۆ نموونه پێی وت سه‌رپۆش فڕێبده، یان عاره‌ق بخۆ، یان داوای لێ‌كرد هاوڕێتی بكات بۆ جێگایه‌ك كه ناشه‌رعی و تێكه‌ڵ بوونی تێدا ئه‌نجام ئه‌درێت، له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌ك به گوێنه‌كردنی بۆ قسه‌ی مێرده‌كه‌ی ئاساییه‌و یاخیبوون و(نشوز) نییه، به‌ڵكو درووست نییه و گوناهباریش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به قسه‌ی بكات، چونكه (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق) و (إنما الطاعة في المعروف) . به گوێكردنی فه‌رمانی پیاو ته‌نها له كاری شه‌رعیدایه نه‌ك له هه‌موو حاڵه‌تێكدا.
2- داوای شتیكی لێ بكات زیانی تێدا بێت له‌سه‌ری چی له‌سه‌ر دینی یان له‌سه‌ر كه‌سی خۆی.
3- ئه‌گه‌رئافره‌ته‌كه ویستی سه‌فه‌رێكی فه‌رز بكات وه‌كو فه‌ریزه‌ی حه‌ج و مێرده‌كه ڕێگری لێ كرد به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی، ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته به‌و گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنه‌ی بۆ مێرده‌كه‌ی نابێته (ناشز).
4- ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كات له بانگهیشت كردنی بۆ كاری شه‌رعی به هۆی نه‌گونجانی كات و شوێن و ته‌ندروستی و هه‌ر هۆكارێكی تری په‌سه‌ند و راسته‌قینه گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنه‌كه‌ی به یاخیبوون و (نشوز) دانانرێت.
5- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری مێرده‌كه‌ی بڕییه‌وه‌و هاتوچۆی نه‌كردن به هۆی خراپی ئه‌وان له‌ڕووی پابه‌ند نه‌بوونیان به ڕه‌وشت و بیروباوه‌ری ئیسلامییه‌وه له‌و حاڵه‌ته نابێته یاخی و (ناشز).
6- گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كات كه داوای كارێكی لێ بكات له توانای خۆی قورستروه‌كو ئافره‌ت، یان بۆ سروشتی ئافره‌ت گونجاو نه‌بێت، چونكه: (لا يكلف الله نفسا إلا ما آتاها).
7- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مێرده‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ردا بهێنیت و بیه‌وێت به زۆر له‌یه‌ك ماڵدا نیشته‌جێیان بكات و ئافره‌ته‌كه به‌وه ڕازی نه‌بێت، نابێته (ناشز) و مافی خۆیه‌تی داوای سوكنای سه‌ربه‌خۆ بكات، مه‌گه‌ر خۆی به‌وه رازی بێت كه له یه‌ك ماڵدا پێكه‌وه بژین.
به كورتی هه‌ر كردارێك یان واز لێهێنانێك كه ببێته مایه‌ی زیانێكی دینی یان دونیایی له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه و به قسه‌ی پیاوه‌كه‌ی نه‌كات ئه‌وه یاخی بوون نییه و ئه‌و ئافره‌ته پێی ناوترێت (ناشز) و كاره‌كه‌ی حوكمی (نشوز) ی له‌سه‌ر جێبه‌جی نابێت.
إحسان برهان ا‌لدین
18 شعبان 1439
2018-5-4
