من نازانم خوای گه‌وره چه‌نێك ته‌مه‌نی بۆ نووسیوم ، به‌ڵام كه بیر له ده ساڵی داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه ده‌بێت حاڵه‌تی ئیسلامی و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان له كوردستان – به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به پێشه‌نگ و ده‌مڕاستیان ده‌زانن – چی به‌سه‌ر بێت و به‌چی ئاستێك له ترازان له بنه‌ماكان بگات و به‌ره‌و چی ئاقارێكی نه‌خوازراو بڕوات ، دڵم ته‌نگ ده‌بێت وهه‌ست به حه‌زێكی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌م به گریان بۆ ئه‌و ئيسلامه بێ خاوه‌نه ، هاوكات ده‌شزانم ئه‌وه بێزارى و بیر ته‌سكی خۆمه ئه‌و هه‌سته‌م بۆ دروست ده‌كات ، ئه‌گه‌ر نا دینی خوا سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك و هه‌موو هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ، هه‌میشه به‌رده‌وام و بینگرتوو ده‌بێت به‌و شێوازه‌ی كه دابه‌زیوه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، هیچ نه‌بیت له لای خه‌لكانێكی زۆر .
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-21 سلێمانی