گرفتی زاراوه‌كان: – 2 – چاكسازی
یه‌كێك له‌و زاراوانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا تووشی لێشاوی ناشیكردنه‌وه‌و لادان بووه له سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆی زاراوه‌ی چاكسازییه ، وێڕای ئه‌وه‌ی چاكسازی مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و زانایان بووه ئێستا له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه كراوه‌ته ئامرازێكی ناوده‌ركردن وگه‌یشتن به هه‌ندێ پله‌و پایه‌ی دونیایی وهاوكات بووه‌ته هۆكارێك بۆ له خشته‌بردنی خه‌ڵك و دوور خستنه‌وه‌یان له بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی ئیسلام ، ئه‌مه له كاتێكدا كه چاكسازی ده‌بوو له‌و بوارانه‌دا بكرایه كه خه‌ڵكی له ڕاسته شه‌قامی بیروباوه‌ڕو شه‌رعی خوا لایانداوه و له‌دینداریدا خاو بوونه‌ته‌وه‌و ده‌سته‌به‌رداری زۆرێك له بنه‌ماكانی بوونه به هۆكاری جیاواز و به ڕێباز‌و ژیانی بێ باوه‌ڕان سه‌رسام بوونه‌و پێیی كاریگه‌ر بوونه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له ڕاستیدا دوورخستنه‌وه‌ی چاكسازی له ئامانجه ڕه‌واكانی خۆی له بنچینه‌دا له لایه‌ن ئه‌و بانگخوازانه‌وه بوو كه تووشی داڕوخان بوون و كه‌وتبوونه گومانه‌وه نه‌ك ته‌نها له مێژووی ئیسلام و زۆرێك له ده‌قه پیرۆزه‌كانی به‌ڵكو له هه‌ندێ له هێڵه پانه‌كانی بیروباوه‌ڕیش كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت موسوڵمان لێیان لابدات.
ئه‌و به ناو چاكسازییه‌ی ئه‌و جۆره بانگخوازانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له ڕاستیدا زیاتر نییه له هه‌وڵێكی ڕاشكاوانه بۆ ده‌ستكاری كردنی بنچینه پته‌وه‌كانی ئیسلام و گومان درووستكردن له ده‌وری هه‌ندێ بابه‌ت كه ناحه‌زانی ئیسلام وروژاندوویانه ، لێره‌دا به كورتی هه‌ندێ تێبینی له‌و باره‌وه ده‌خه‌مه ڕوو:
– ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و بانگخوازانه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی قسه ده‌كه‌ن به دلنییاییه‌وه خۆیان نه‌ك هه‌ر پیویستیان به چاككردنه‌وه‌و راستكردنه‌وه هه‌یه به‌لكو پیویستیان به ته‌وبه كردنیش هه‌یه چونكه ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی له لادانی لاوه‌كی و گوناهی بچوكیان ئه‌نجام دابێت له بابه‌تگه‌لیكدا پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت و ئیجماعی سه‌له‌ف قسه‌ده‌كه‌ن خۆیان شایسته‌ی هه‌موو وه‌سفێكی خراپ كردووه.
– چاكسازی هه‌رگیز به كه‌سی روخاو و دڵ و مێشك پڕ له گومان به‌رانبه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام ئه‌نجام نادرێت.
– چاكسازی له‌و بوارانه پیویسته بكرێت كه خه‌ڵكی له بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی ئیسلام دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه نه‌ك به ناوی چاكسازییه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت.
– ناشیرینكردنی په‌یامی چاكسازی و به لارێ بردنیدا سه‌ره‌تا له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی وه‌كو میسر و سودان و جه‌زائیر و هه‌ندێ وڵاتانی كه‌نداو درووست بوو دواتر وه‌كو كاریگه‌ر بوون وسه‌رسام بوون به‌و به‌ناو چاكسازییه‌وه له كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا.
– له‌م چاكسازییه‌ی باس ده‌كرێت حه‌ق و ناحه‌ق و ڕاست و چه‌واشه و زۆر واتای دژه‌یه‌كتر كۆبوونه‌ته‌وه ڕواڵه‌تی زۆرێك له گوتااره‌كانیان باشه‌و به‌ڵام لادانیان له جه‌وهه‌ری ئیسلامه نه‌ك ڕێنماییه ڕواڵه‌تیه‌كانیان.
– ئه‌مه‌ی كه به‌ناو چاكسازی ئه‌نجام ده‌درێت ناوێكه‌و دووره له ناوه‌ڕۆكه‌وه ئه‌وه‌ش هانی په‌ره‌پێدانی ده‌دات دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له زانست و تێگه‌یشتنی دینه‌كه‌یان و گرنگی نه‌دانیان به پاراستنی سنووره‌كانی كه هه‌میشه به‌و ناوه پرشنگدارانه وه ده‌به‌زێنرێت.
– هه‌ندێ بانگخوازی باش هه‌ن به هیوای چاكسازی له گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی باسمان كردن تێكه‌ل بوونه و له‌م قۆناغه‌دا نكۆڵی له ئینحیرافی ئه‌وان له سه‌ر ڕێبازی پێشینان و زانایانی ئیسلام ناكه‌ن ، كاره‌كه‌شیان به بڕوای من كارێكی باش نییه . له لایه‌كه‌وه شه‌رعیه‌تدانه به‌و لادانه‌ی ئه‌وان له مه‌نهه‌جی ڕاست ، خۆیشیان له گه‌ڵ ڕۆژكاردا بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن قه‌ناعه‌ت و بۆچوونه‌كانیان ده‌گۆڕێت و پاساو بۆ كاری ئه‌و كه‌سانه ئه‌هێننه‌وه به تایبه‌تی كه ئه‌وان هه‌ه‌ندێ هۆكاری مادی و ڕاگه‌یاندن و بواری سه‌رنج ڕاكێشیان له‌به‌رده‌ستدایه‌و له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕێككه‌وتوون و سازشیان كردووه به بێ ڕه‌چاوكردنی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره.
له كۆتاییدا ئه‌ڵێم زاراوه‌كان لێشاوێكی تێكدان وناشیرینكردنیان له‌سه‌ره و به شێوازێك كه بووه‌ته جێگای مه‌ترسی له‌لای هه‌ركه‌سێك كه غیره‌تی له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی هه‌بێت و به‌و هه‌ڵمه‌تی خۆڵ له چاوكردنه‌ی كه به‌تاو ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت قه‌ڵس و غه‌مبه‌ار بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-1-8 سلێمانی
