گرفتی زاراوه‌كان: – 1- زاراوه‌ی (بانگخواز)
كاری بانگخوازی له بنچینه‌دا كارێكی زۆر پیرۆز و مه‌زن و بێگه‌رده ، چی بێت له‌وه پیرۆزتر كه‌سێك هه‌ڵسێت به چوونه ژێر باری بانگكردنی خه‌ڵكی بۆ لای ڕاسته‌ڕێگای خوای گه‌وره! له ڕاستیشدا زۆرێك له بانگخوازان خه‌ڵكی باشن و بۆ كاره‌كه‌یان دڵسۆزن به‌ڵام:
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی له خشته‌چوو و لاده‌ر و بیروباوه‌ڕ لار و په‌رۆش به دوای به‌رژه‌وه‌ندی مادیدا له پڕ ئه‌و بازنه پاراوه‌یان شێواند ، ته‌نانه‌ت دۆخه‌كه به شیوازێك تیكچووه‌و چه‌مكه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه كه وشه‌ی بانگخواز ده‌بیسیت یه‌كسه‌ر وا وێنای ده‌كه‌یت له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی موعته‌زیله‌كان بێت ، یان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشی به سوننه‌ت هه‌بێت ئه‌وا هاوكات ڕه‌خنه‌شی زۆره له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كان ، به‌ڵكو هه‌ندێ له‌و بانگخوازانه له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانه‌وه قسه‌ی خوای گه‌وره ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت ئێمه بۆچوونمان وا نییه ! به داخه‌وه هه‌ندێك له بانگخوازانی لای خۆمان زۆرێك له‌و ڕه‌هه‌نده خراپانه‌یان له خۆیاندا كۆكردووه‌ته‌وه‌و هیوادارن بگه‌نه ئاستی گه‌وره گومڕاكانی بانگخوازه عه‌ره‌به‌كان وه‌كو عه‌دنان إبراهیم و عه‌مر خالد و هاوشێوه‌كانیان ، سیمای دیاری ئه‌م بانگخوازانه:
– ده‌یانه‌وێت ڤێرژنێكی نوێ له ئیسلامی هاه‌چه‌رخ پێشكه‌شی هاوڵاتیان بكه‌ن وه‌كو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌مانی دێریندا له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووده‌یان هه‌ڵده‌به‌ست و ده‌یانوت مه‌به‌ستمان به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامه !
– هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن له هه‌ندێ له حوكمه‌كانی ئیسلام بۆیه خۆیان كردووه‌ته پینه‌چی بۆ ئیسلام وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م دینه كۆمه‌ڵێك عه‌یب و عار بێت و ئه‌وان هه‌وڵی داپۆشین و چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن ده‌مێك ره‌خنه له كۆكه‌ره‌وانی فه‌رمووده ده‌گرن ، ده‌میك ده‌ڵێن ئه‌م ئایه‌ته‌و ئه‌م فه‌رمووده مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه و مه‌به‌ستی ئه‌مه‌یه ، جاری وایش هه‌یه به ڕۆژی ڕوناك ده‌قه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه و پشتی ئه‌ستووره به دوو شت: یه‌كه‌م ناشاره‌زایه خه‌ڵكی له ئایینه‌كه‌یان دووه‌میش بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وان و زانایانیش له دژی ئه‌وانه‌ی سنووری دینه‌كه‌یان ده‌به‌زێنن .
– هه‌وڵی لابردنی یان هیچ نه‌بێت كاڵكردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی نێوان ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت ده‌ده‌ن و لاسایی سه‌رانی بانگخوازه عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌نه‌وه كه نكۆڵی له زۆر له حوكمه جێگیره‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن .
– هه‌ندێكیان له كاڵبوونه‌وه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئاستیك كه له نێو حیزبه ئیسلامیه‌كانیشدا جێیان نابێته‌وه و سه‌ره‌ڕای مودێرنی ئه‌وان و سازشیان له‌سه‌ر هه‌ندێ شت كه سازشی له‌سه‌ر ناكرێت هه‌ر ئه‌وان به توندڕه‌و و نه‌گونجاو ده‌زانن بۆ كاری بانگخوازی.
– مێشكیان بووته كۆگایه‌كی گه‌وره بۆ گومان و ره‌خنه‌گرتن له مێژووی ئیسلام و بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت به تایبه‌تی!
– یه‌كێكی تر له سیماكانیان پچڕانی په‌یوه‌ندییانه له گه‌ڵ زانستی شه‌رعیدا و تایبه‌تی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده زۆر جار گاڵته‌ش به‌وانه ده‌كه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی حه‌رفی ده‌قه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، پێیان ده‌ڵێن ئه‌مانه نصوص ین ، له ڕوحی ده‌قه‌كان تێناگه‌ن ، له واتای پشت ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان تێناگه‌ن و زۆر تۆمه‌تی نریش كه نیشانه‌ی له خوا نه‌ترسانی پیوه دیاره.
به‌ڵام دوو تێبینی گرنگ م به‌لامه‌وه مه‌به‌سته كه لێره‌دا باسیان بكه‌م:
1- ئه‌م وه‌سفه هه‌موو بانگخوازێك ناگرێته‌وه ،هه‌ندێ له‌وانه بیانخه‌یته سه‌رسه‌رو سه‌رچاو هێشتا مافیان ناده‌یت.
2- هه‌ندێك له بانگخوازان به دلنییاییه‌وه له‌و كه‌سانه نین كه باسمان كرد ، به‌ڵام به نیازی چاكسازی و گۆڕینی ئه‌و جۆره كه‌سانه و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست چوونه‌ته ڕیزه‌كانیانه‌وه، ئه‌گه‌ر چی كاره‌كه‌یان به‌هه‌ڵه ده‌زانم ووه‌كو ئه‌وه وایه هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی مردوویه‌ك بده‌ن دوای ئه‌وه‌ی دلی له لێدان كه‌وتووه‌و چاوی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیشكدا كاردانه‌وه‌ی نه‌ماوه..به‌ڵام ئه‌وانه خۆیان و نیازی دڵیان تاكو نه‌چنه سه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌وان حیسابیان جیاوازه ، ئه‌گه‌ر چی وجودی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه به هێزكردنه بۆ پێگه‌یان و شه‌رعیه‌تدانه به كاره‌كانیان ،به‌ڵام من لێره مه‌به‌ستم ئه‌و دوو جۆره كه‌سایه‌تیانه نییه و ئه‌م چه‌ند دێڕه‌شم له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا ی گه‌وره نووسیوه‌و پاشان وه‌كو بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆم و خوێنه‌رانم.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-30 سلێمان