گرنگیدان و تێگه‌یشتن له باسه‌كانی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ، پێويسته له ئه‌وله‌ویات و جێگه‌ی بایه‌خی موسوڵمان بێت ، چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی تێیداده‌ژین سه‌رده‌می فیتنه وله خشته‌چوونه ، خۆڵت به نرخی زێڕ پێ ده‌فرۆشن ،ئه‌گه‌ر شاره‌زا نه‌بێت له دینی خوا هه‌ر زوو فريو ده‌خۆیت ، ئه‌وانه‌ش به لاڕێتدا ده‌به‌ن له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه بن كه تۆ به سه‌رمه‌شق و ڕێپیشانده‌ریان ده‌زانیت ، له‌وانه‌یه مێزه‌ر له‌سه‌ر و جوبه له‌به‌ر بن، ڕه‌نگه قسه‌زان بن و به قسه‌ی زل هیچیان نه‌هێشتبێته‌وه ، به‌ڵام پێش هه‌موو بوارێك له عه‌قیده‌و یه‌كخواپه‌ره‌ستی په‌روه‌ردگاردا تێكه‌وتوون ، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه توانای وردبوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ سه‌رچاوه متمانه پێكراوه‌كان ، باشتره متمانه به هه‌موو كه‌سێك نه‌كه‌ن و له هه‌موو قسه‌یه‌كی بانگخواز و كه‌سانی به فه‌رمی قسه‌كه‌ری به ناو ئیسلامه‌وه بكۆڵنه‌وه‌و سه‌ره‌تا گومانی خراپ پێش بخه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه خۆیان نه‌فرۆشتووه، یان تووشی نه‌خۆشی فیكری و دژایه‌تی مه‌نهه‌جی پێشینان نه‌بوونه ، يان به ته ماحى خۆ ده‌رخستن و سوودمه ند بوونی مادی و مه‌عنه‌وی قسه ده‌كه‌ن و لايه نه كان له خويان ڕ‌ازى ده كه ن ، چی به زانین بێت یان بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن ، خوا ی گه‌وره له عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود ڕازی بێت كه فه‌رموویه‌تی: من كان مستنَّاً فليستن بمن قد مات..واته هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ڕێبازی كه‌سێك ڕه‌چاو بكات، با شوێنكه‌وتووی زانا مردووه‌كان بێت كه له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست بوونه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له دونیا ده‌رچوونه، چونكه زیندووه‌كان مه‌رج نییه جێگای متمانه بن ، یان تا كۆتایی ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر ڕێگای حه‌ق جێگیر بن.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-4-8 سلێمانی