عه‌لی شه‌ریعه‌تی زۆر به روونی له ڕوانگه‌یه‌كی چینایه‌تی ماركسییه‌وه ته‌فسیری قورئانی پیرۆز ده‌كات، بۆ نموونه ده‌ڵێت: “إن الله وهو يروي لنا قصص الأنبياء، فإنه يقسم المجتمعات التي حدثت فيها ثورات الأنبياء إلى طبقات حاكمة ومستغلة من جهة، والناس من جهة أخرى. أما الله فهو يصطف دائما مع الناس في هذا الصراع” واته: خوای گه‌وره له‌و ده‌مه‌ی به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، كۆمه‌ڵگاكان كه شۆرشی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی تێدا هه‌ڵگیرساوه، دابه‌شیان ده‌كات بۆ چینێكی فه‌رمانڕه‌وا كه كه‌لك له خه‌لكی وه‌رده‌گرن له لایه‌كه‌وه ، له لایه‌كی تریشه‌وه چینی خه‌ڵكی، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه له‌و ململانێدا له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ڕیز ئه‌به‌ستێت.
شه‌ریعه‌تی له شیكردنه‌وه‌یدا بۆ كه‌له‌پووری ئیسلام ئامرازه‌كانی ماركسیزم به كارده‌هێنیت، له‌و باره‌شه‌وه ئامرازی مادییه‌تی مێژوویی له مه‌ڕ به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران له قورئاندا جێبه‌جێ ده‌كات – وه‌كو توێژه‌رێك ده‌ڵێت- لێكدانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی بۆ به‌سه‌رهاتی هه‌ردوو كوره‌كه‌ی ئاده‌م سه‌لامی خوای لێبێت وای بینیوه كه ململانێ بووه له نێوان سیستمی كشتوكاڵی و موڵكایه‌تی تایبه‌ت و تاكه كه‌سی قابیل له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سۆشیالیزمه‌ی هابیل له‌سه‌ری بوو ، ئه‌وه‌ش وه‌كو شه‌ریعه‌تی ده‌ڵیت ململانێیه‌كی چینایه‌تی بووه له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا به‌یه‌ك ده‌ره‌نجام دووباره ئه‌بیته‌وه، كه به پێی حه‌تمییه‌تی مێژوویی بریتییه له سه‌ركه‌وتنی دادگه‌ری.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-17 سلێمانی