هه‌ندێك له‌وانه‌ی زۆر سه‌رسامی شارستانی ڕۆژئاوان و بیریار‌و فه‌یله‌سوف و ناودارانی ئه‌وان له هه‌موو شتێك‌دا به نموونه‌و پێشه‌نگ ده‌زانن ، ته‌ماشای ئیسلام وه‌كو كۆمه‌ڵێك عه‌یب و عار ده‌كه‌ن كه هه‌میشه پێویستی به پینه‌چییه‌كی خۆبه‌خشه كه‌م و كورتییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر بكات ، بێ گومان ئه‌وان به زاری خۆیان به ڕاشكاوی ئه‌و قسه ناكه‌ن ، به‌ڵام كرداره‌كانیان وا ده‌ڵێت و ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمینێ، ئه‌و جۆره ڕۆشنبیرو كه‌سایه‌تییانه له واقیعدا هیچ متمانه‌یه‌كیان به دینه‌كه‌یان نه‌ماوه وه‌كو به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بۆ ژیان به‌ڵكو ته‌نها وه‌كو ئه‌نجامدانی هه‌ندێ عیباده‌تی وه‌كو نوێژ‌و ڕۆژوو شتی له‌و جۆره ته‌ماشای ده‌كه‌ن ، بۆچوونیان ده‌رباره‌ی ئیسلام خاڵی هاوبه‌شی زۆری تێدایه له گه‌ڵ بۆچونی هه‌ندێ له عه‌لمانیه‌ه‌كان ، چونكه میانڕه‌وه‌كانی ئه‌وانیش ئیسلام به گشتی ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی وه‌كو دینی مه‌سیحی بێت له گۆشه‌ی مزگه‌وتدا قه‌تیس بكرێت پێیان قبوڵه ، ئه‌م موسوڵمان و به‌ناو ئیسلامییانه توشی نه‌خۆشییه‌كی زۆر ترسناك بوونه ده‌كریت ناو بنرێت شێرپه‌نجه‌ی متمانه نه‌بوون به ئیسلام وه‌كو سیستم و به‌رنامه‌ی ژیان ، چی له بواری سیاسه‌ت و حوكمڕانی یان له بواره‌كانی تری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تر ، ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر كه‌لێن و كه‌له‌به‌ر و كه‌م و كورتی له مێژوو فیكری ئیسلامی‌دا ده‌بینن ، بۆیه زۆرجار ده‌ست پێشخه‌ری چاككردن -یان ڕاستتر بڵێن- پینه‌كردن بۆ ئه‌و كه‌موكورتیانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاوبۆچوونن له گه‌ڵ دیدو ڕوانگه‌ی عه‌لمانییه‌كان بۆ ئیسلام ، له‌مه‌شدا یارمه‌تی و پاڵپشتی گه‌وره‌یان بریتیه له كه‌م شاره‌زای نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی به گشتی به‌ڵكو كه‌سانی به ناو شاره‌زا و مامۆستای ئایینیش كه به گشتی بیده‌گن لێیان ، هاوكات خۆیشیان ڕۆژ له ڕۆژ له جه‌وهه‌رو حه‌قیقه‌تی ئیسلام دوور ئه‌كه‌ونه‌وه‌و له ڕێڕه‌وه‌كانی تر نزیك ده‌بنه‌وه. به‌ڵام پێویسته له ڕووی ئه‌مانه‌ته‌وه بڵێم: تووشبوان به‌و نه‌خۆشینه هه‌موویان له یه‌ك ئاستدا نین ، هه‌یانه تازه پێی گه‌یشتووه و نیشانه‌كانی به كه‌می لێی ده‌رده‌كه‌ویت ، هه‌ندێكیشیان نه‌خۆشینه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ئاستیك ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بێت جارێكی تر هه‌رگیز ڕزگاربوونی نییه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-4-22 سلێمانی