خودی ئیسلام كه له قورئان و سوننه‌ت كۆكراوه‌ته‌وه ،ده‌بیت بكرێته پێوه‌رر نه‌ك موسوڵمانان با هه‌رچه‌ند ئاستیان له زانست و خواناسیندا به‌رز بێت ، چونكه مرۆڤه‌كان تا كۆتا ساته‌كانی ژیانیان مه‌ترسی له خشته‌چوون و كه‌وتنه نێو زه‌لكاوی تاوان و لادانیان هه‌یه و هه‌ڵه كردن له سروشتیاندایه و له گه‌ڵ خوینیاندا ڕێ ده‌كات ،جا ئه‌گه‌ر كه‌وتنه هه‌ڵه‌و تاوانێكه‌وه نابێت وه‌كو كاره‌سات و شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره ته‌ماشا بكرێت با ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شی كه‌سی دیار‌و متمانه‌پێكراویش بیت له‌لای خه‌ڵكی ، پارێزراو ئه‌و كه‌سه‌یه كه خوا بیپارێزێ ، ئه‌و كه‌سه‌ش به ڕاسته‌وه دڵی به ئیسلام وابه‌سته بێت به هه‌ڵه‌ی موسوڵمانان و ناوداران تووشی شۆك و دڵساردی نابن له دینه‌كه‌یان چونكه ئیسلام شتیكه‌و موسوڵمانان شتێكی ترن.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-5-8 سلێمانی