چه‌ند باسێكی شه‌رعی ده‌رباره‌ی نشوز ی ئافره‌ت
له دیارده‌كانی (نشوز) و یاخی بوونی ئافره‌ت:
یه‌كه‌م: نكۆڵی له‌وه بكات بچێته لای پیاوه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ر هاتووه له فه‌رموده‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی له صحیح البخاري دا هاتووه: “إذا دعا الرجل إمراته فراشه فأبت أن تجيء لعنتها الملائكة حتى تصبح “.
دووه‌م: به قسه‌نه‌كردنی مێرده‌كه‌ی، بۆ نموونه له ماڵ ده‌رچوون به‌بێ ڕازی بوونی یان سه‌ردانی كردنی كه‌سێك كه مێرده‌كه‌ی پێی ناخۆشه، یان هێنانی كه‌سێك بۆ ماڵی خۆی كه مێرده‌كه‌ی پێی ناخۆشه، وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌دا هاتووه كه مسلم ریوایه‌تی كردووه: (إن لكم عليهن أن لا يوطئن فرشكم أحدا تكرهونه فإن فعلن فاضربوهن ضربا غير مبرح).
سێیه‌م: گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی مێرده‌كه‌ی له چاكه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بێت خزمه‌تی بكات، یان كه‌مته‌رخه‌می له په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌كانیدا بكات، یان ڕازی نه‌بێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی سه‌فه‌ر بكات، یان ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی بڕیاری ماڵ گواستنه‌وه‌ی دا بۆ جێگه‌یه‌ك ئه‌و هاوڕێتی نه‌كات، ده‌رباره‌ی ئایه‌تی: {الرجال قوامون على النساء} ابن عباس ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: پیاوان فه‌رمانڕه‌وان و پێویسته له سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان له چاكه‌دا گوێڕایه‌ڵییان بكه‌ن و له قسه‌یان ده‌رنه‌چن، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (إذا صلت المرأة خمسها, وصامت شهرها, وحفظت فرجها, وأطاعت زوجها, قيل لها: ادخلي الجنة من أي الأبواب شئت) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه. واته: ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج فه‌رزه ێویژی خۆی كرد و مانگی ڕه‌مه‌ان به‌ڕۆژوو بوو و داوێنی خۆی پاراست و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی خۆی كرد، پێی ده‌وترێت: له هه‌ركام له ده‌رگاكانی به‌خه‌شته‌وه ده‌نه‌وێت بچۆ ژووره‌وه.
چواره‌م: ناشیرین مامه‌ڵه كردن له گه‌ل مێرده‌كه‌ی و زاڵبوون به‌سه‌ریدا به قسه‌ی ناشیرین و بێزاركرن وتووڕه‌كردنی و خراپه‌كردن به‌رانبه‌ر كه‌س و كاری مێرده‌كه‌ی. ابن عباس و غه‌یری ئه‌ویش وشه‌ی الفاحشة یان له ئایه‌تی (لا تخرجوهن من بيوتهن ولا يخرجن إلا أن يأتين بفاحشة مبينة) به‌وه ته‌فسیر كردووه كه مه‌به‌ست له قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جێی ئافره‌ته به كه‌س و كاری مێرده‌كه‌ی.
پێنجه‌م: له دیارده‌و شێوازه‌كانی یاخی بوون و (نشوز) ی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه له ماڵ ده‌ربچێت به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوه‌كه‌ی، یان ده‌رگا له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی دابخات وبۆی نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌وه، هه‌روه‌ها زانایان فه‌رموویانه ئافره‌ت به (ناشز) داده‌نرێت ئه‌گه‌ر خۆی له مێرده‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات له ڕووی ڕازی نه‌بوونه‌وه نه‌ك له ڕووی نازه‌وه، وه‌كو (الخطيب الشربيني) له “مغنى المحتاج” (3/ 259 ط/ دار الفكر)دا فه‌رموویه‌تی: [وَالنُّشُوزُ هُوَ الْخُرُوجُ مِنْ الْمَنْزِلِ بِغَيْرِ إذْنِ الزَّوْجِ لا إلَى الْقَاضِي لِطَلَبِ الْحَقِّ مِنْهُ، وَلا إلَى اكْتِسَابِهَا النَّفَقَةَ إذَا أَعْسَرَ بِهَا الزَّوْجُ، وَلا إلَى اسْتِفْتَاءٍ إذَا لَمْ يَكُنْ زَوْجُهَا فَقِيهًا وَلَمْ يَسْتَفْتِ لَهَا، وَكَمَنْعِهَا الزَّوْجَ مِنْ الاسْتِمْتَاعِ وَلَوْ غَيْرَ الْجِمَاعِ لا مَنْعِهَا لَهُ مِنْهُ تَدَلُّلا، وَلا الشَّتْمُ لَهُ، وَلا الإِيذَاءُ لَهُ بِاللِّسَانِ أَوْ غَيْرِهِ بَلْ تَأْثَمُ بِهِ، وَتَسْتَحِقُّ التَّأْدِيبَ عَلَيْهِ، وَيَتَوَلَّى تَأْدِيبَهَا بِنَفْسِهِ عَلَى ذَلِكَ].
ئه‌م باسه درێژه‌ی هه‌یه ان شا‌ء الله.
إحسان برهان ا‌لدین
15 شعبان 1439
2018-5-1