#چه‌ند_باسێكی_شه‌رعی_ده‌رباره‌ی_نشوز_ی_ئافره‌ت:2
هۆكاره‌كانی (نشوز) و یاخی بوونی ئافره‌ت
هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌و یاخی بوونی ئافره‌ت هۆكاری زۆره، ئه‌مه‌ی لێره باسكراوه هه‌ندێكیانه:
1- ناڕێكی خودی ئافره‌ته‌كه به هۆی وه‌رنه‌گرتنی په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامی یان خێزانی باش، كه بیپارێزیت له‌وه‌ی ڕه‌فتاری نه‌شیاو و مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاو له ژیانی هاوسه‌رگیریدا بكات.
2- هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه بۆ هاوسه‌ر له بنچینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دینداری و ڕه‌وشت جوانی بێت ده‌ره‌نجامیشی زۆر جار باش ئه‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان.
3- تێنه‌گه‌یشتنی ئافره‌ت له‌و مافانه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی، به هه‌مان شێوه تێنه‌گه‌یشتنی پیاویش له‌و مافانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌تی به‌سه‌رییه‌وه و ئیسلام بۆ هه‌ردوو لایان دیاری كردووه.
4- هه‌بوونی كه‌سیك وه‌كو هۆكار وهانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت یاخی بێت وله له گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی ده‌ربچێت.
5- جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌دا، واته (تكافؤ) هاوسه‌نگی نییه له نێوانیاندا، ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ش له سه‌ره‌تا و پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باشتره بایه‌خی پێبدرێت، چونكه جیاوازی زۆری نێوان ژن و مێرد له ڕووی خوێندن و بڕوانامه و سیما ڕوخسار‌و جیاوازی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌ڕووی فیكری و بیروباوه‌ڕو ده‌وڵه‌مه‌ندی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر جار كه‌لێنك له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا درووست ده‌كات یان له‌گه‌ل ڕۆژگاردا نامێنێت و ده‌توێته‌وه، یان گه‌وره‌تر ده‌بێت و چاره‌سه‌ری نامێنێت.
6- كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن و عه‌وله‌مه و هه‌ندێ یاسا‌و ڕێسای ڕۆژئاوایی كه له لای خۆمان بره‌وی پێبده‌درێت و كار بۆ چه‌سپاندنی له كوردستان ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك له ئافره‌تان هه‌یه وهه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و هانیان ده‌دا سووكاه‌یتی به مافی مێرد و بگره پیرۆزی خێزانیش بكه‌ن .
7- هه‌بوونی كێشه‌و ده‌مه‌قاله له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌دا.
8- سته‌م كردن و له خوانه‌ترسای میرد و نه‌پاراستنی بۆ سنووره‌كانی خوای گه‌وره، چونكه هه‌ندێك له پیاوان وه‌كو كوێله ته‌ماشای هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و وا ده‌زانن ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاون ئیتر ڕێگه‌یان پێدراوه سته‌م له ئافره‌ت بكه‌ن و ئه‌و مافانه‌ی كه ئیسلام پێیانی داوه ئه‌وان پێشێلی بكه‌ن، ئیتر ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ش ده‌بێته ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و (نشوز) ی ئافره‌ت، له‌م باره‌شه‌وه ئیسلام به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره پیاوانه وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و له چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا فه‌رمان به پیاوان كراوه چاكه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا بكه‌ن، به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ش كه خراپن له گه‌ل هاوسه‌ره‌كانیاندا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: “أما يستحي أحدكم أن يضرب امرأته كما يضرب العبد يضربها أول النهار، ثم يجامعها آخره؟”
ئه‌م باسه درێژه‌ی هه‌یه ان شا‌ء الله
إحسان برهان ا‌لدین
14 شعبان 1439
2018-4-30