چه‌ند باسێكی شه‌رعی ده‌رباره‌ی نشوز ی ئافره‌ت :1
پێناسه‌ی ( نشوز)
ژیانی هاوسه‌رگیری جاری وا هه‌یه به بێ كێشه و ناخۆشی به‌سه‌ر ده‌چێت و زۆر جاریش كێشه‌و ناخۆشی تێده‌كه‌وێت، یه‌كیكیش له دیارده‌كانی لێڵی و ناخۆشی له ژیانی خێزانی‌دا مه‌سه‌له‌ی یاخیبوون و به‌له‌سه بوون و هه‌لگه‌رانه‌وه‌ی ئافره‌تانه به‌سه‌ر مێرده‌كانیاندا كه له شه‌رعدا به (نشوز) ده‌ربڕینی لێكراوه.
له ڕاستیدا (نشوز) حوكمێكی شه‌رعییه له ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا ڕووده‌دات زیاتر په‌یوه‌ندی به ئافره‌تانه‌وه هه‌یه، له قورئان و له فه‌رمووده‌كاندا باسی هاتووه و زانایان به تێروته‌سه‌ل قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه و، باسه‌كه‌ش زۆر باسێكی گرنگه‌و كاریگه‌ری نه‌خوازراوی له‌سه‌ر ئاسووده‌یی خیزانه‌كان هه‌یه، جا با بزانین (نشوز) واتای چییه و دیارده‌و هۆكار و سنووره‌كانی چییه؟ سه‌ره‌تا با پێناسه‌ی له دوو رووه‌وه بكه‌ین، وه‌كو زمانه‌وانی و وه‌كو زاراوه:
(نشوز) له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه وه‌كو له فه‌رهه‌نگه‌كانی زماندا هاتووه واتای به‌رزی ( الارتفاع) ده‌گه‌یه‌نێت، له عه‌ره‌بیدا ده‌وترێت: (مكان ناشز) واته جێگایه‌كی به‌رزه .
له ڕووی زاراوه‌و شه‌رعیشه‌وه ئه‌و ئافره‌ته ده‌گرێته‌وه كه هه‌ڵناسێت به جێبه‌جیكردنی ئه‌و مافانه‌ی له ڕووی شه‌رعه‌وه له‌سه‌ریه‌تی به‌رانبه‌ر به مێرده‌كه‌ی، بۆیه‌ش به‌و جۆره ئافره‌تانه وتراوه ( ناشز) چونكه خۆیان له‌وه به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه كه گوێڕایه‌ڵی حوكمه‌كانی شه‌رع بن كه وه‌كو ژن له‌سه‌ریان دانروه. (نشوز) یش له نێوان ژن و مێردد ا واته ڕق لیبوونی یه‌كێكیان له‌وی تریان، یان هه‌ردوكیان له‌یه‌كتر.
ئایه‌تی: { واللاتي تخافون نشوزهن } ( نشوزهن) واته: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و یاخی بوونیان، (نشوز) یش به شێوه‌یه‌كی گشتی حوكمێكه په‌یوه‌ندی به ئافره‌تانه‌وه هه‌یه نه‌ك پیاوان، هه‌ندێكیش له زانایان وه‌كو له (الموسوعة الفقهیة) دا هاتووه پێیان وایه (نشوز) له ژن و له پیاویشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو ( الشرقاوي) ده‌ڵێت: (إن النشوز يكون من الزوجة ومن الزوج وإن لم يشتهر إطلاق النشوز في حق الرجل) واته: نشوز له ئافره‌ت و له پیاویشه‌وه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چی وا به ناوبانگ نییه به نشوز بۆ پیاوان به كار بێت..( باسه‌كه درێژه‌ی هه‌یه ان شا‌ء الله)
إحسان برهان ا‌لدین
13 شعبان 1439
2018-4-29