ئه‌گه‌ر به هه‌ندێ كه‌س بڵێیت تۆ ده‌مارگیریت تێدایه؟ یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت نه‌خێر من كه قسه‌یه‌ك ده‌كه‌م یان هه‌ڵویستێك ده‌رده‌بڕم ته‌نها مه‌به‌ستم حه‌قه نه‌ك كه‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌ن! به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سه به خۆی نازانێت كه (متعصب)ه و وا ده‌زانێت حه‌ق و ڕاستی پێكاوه ، هه‌رچه‌ندیش پێی بوه‌ترێت قه‌ناعه‌ت ناكات وسوور ده‌بێت له‌سه‌ر پشتگیری كردنی هه‌ڵه ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به خه‌ستی تووشی نه‌خۆشی ده‌مارگیری بووه كه نایه‌ڵێت حه‌ق ببینێت ، یان نه‌خێر خۆی چاك ده‌زانێت به‌رگری له هه‌ڵه ده‌كات به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی تێدایه بۆی…ده‌رمارگیری نیشانه‌ی زۆری هه‌یه یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه وا بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ی كه به مامۆستایه‌كی زۆر ناوازه‌و گرنگی ده‌زانێت یان ئه‌و حیزبه‌ی كه به حه‌قی ڕه‌های ده‌زانێت هه‌ڵه‌ش بكات چاوی هه‌ڵكه‌ی نا‌بینیت و هاوكات هه‌ست به هیچ تاوان و شه‌رمێك ناكات كه پشتگیری ده‌كات له هه‌ڵه‌كه‌یدا وه‌كو ئه‌وه‌ی خراپ له فه‌رمووده‌ی (انصر أخاك ظالما أو مظلوما) تێگه‌یشتبێت و وابزانێت فه‌رمووده‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه تۆ به حه‌ق و نه‌حه‌ق هه‌ر پشتگیری مامۆستا‌و حیزبه‌كه‌ت بكه‌یت ، ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌م تاوانه‌و هه‌م له (خوارم المروءة) ده‌ژمێردرێت كه به‌و شێوه‌ی ببیته پاشكۆی كه‌سێك پشتگیری هه‌ڵه‌كانی بكه‌یت و له‌وانه‌شه ئه و زۆر مه‌منوونیشت نه‌بێت.
2016-5-15 سلێمانی