مه‌خابن! زۆرێك له وتارخوینه به‌ناوبانگه‌كان ته‌مه‌نی به‌رده‌وامبوون و نه‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات و كاركردنیان بۆ پرۆژه تایبه‌ته‌كانی خۆیان كورته ، خه‌ڵكی كوردستان وایان لێ هاتوه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن ئه‌گه‌ر وتارخوینێكی به ناوبانگ و قسه‌زان ببینن چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیت و خۆی بۆ په‌رله‌مان كاندید نه‌كات ، یان نه‌بیته پیاوی ده‌سه‌ڵات ، یان له پێناو ئاره‌زوویه‌كی گوماناوی خۆیدا خۆی نه‌كاته بنێشته خۆشه‌ی ده‌می هه‌موو خه‌ڵكی و بانگه‌وازه‌كه‌شی ناشیرین نه‌كات، مزگه‌وت و وتاری هه‌ینی بووه‌ته په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مان و پاره‌و پله‌وپایه و به‌رژه‌وه‌ندی تر، ئه‌مه‌ش به خه‌ستی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر تێكڕای ئه‌و وتارخوێنانه‌ش كه ته‌نها مه‌به‌ستیان خوای گه‌وره‌یه وله كاتی وتاره‌كانیاندا چاویان له‌وه نییه دوای چه‌ند ساڵێك به‌روبومه‌كه‌ی بدوورنه‌وه و بیكه‌ن به سێبه‌ریك وله په‌نایدا بحه‌سێنه‌وه ، له‌وانه‌یه پێیان بوترێت خۆ تۆ له مامۆستا فڵان و دكتۆر فڵان باشتر نابیت!
بۆیه ده‌ڵێم: دووباره مه‌خابن بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك كه وتاربێژی و متمانه‌ی خه‌ڵكی ده‌كاته هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به حه‌زو ئاره‌زووكانی خۆی به هه‌موو ئه‌و واتایانه‌ی كه دوورن له ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسلام له‌و كاره پیرۆزه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-6-2 سلێمانی