(د.فاضل السامرائي) نموونه‌يه‌ك بۆ نه‌وه‌ى زێڕين
له يه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانيدا، له ميانه‌ى باسى ياده‌وه‌رييه‌كانى خۆي‌دا، دوكتۆر (فاضل السامرائي) كه زانا و كه‌سايه‌تييه‌كى عێراقى دياره‌و، شاره‌زايه‌كى زمانى عه‌ره‌بى و نووسه‌رێكى به توانايه ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ى له كۆلێژى په‌روه‌رده به‌شى زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگيرێم، زياتر له جارێك كتێبى (دلائل الإعجاز) ى عبدالقاهر الجرجاني م خوێنده‌وه، ئه‌لێت زۆر سوودم له‌و كتێبه بينيوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كتێبى ترم له بواره‌كانى لغة و بلاغة و معاني خويندووه‌ته‌وه وه‌كو كتێبى: (الإيضاح في علوم البلاغة) ى القزوينى…هه‌موو ئه‌مانه‌ى خوێندووه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ى هێشتا ڕۆژێك له كۆلێژى په‌روه‌رده به‌شى زمانى عه‌ره‌بى له ساڵى 1957 ده‌وام بكات.
ئه‌م زانيارييه‌ى دوكتۆر فاضل سه‌رنجى ڕاكێشام وويستم به‌راوردێك له نێوان ئه‌و زانا به‌ڕێزه ونه‌وه‌ى ئه‌م ڕۆژگاره بكه‌م له‌وانه‌ى له كۆلێژه‌كانى زمانى عه‌ره‌بى ده‌خوێنن، بينيم كاره‌كه‌م وه‌كو به‌راوردكردنه له نێوان ئاسمان و ڕێسماندا و، له هه‌ستكردن به خه‌مێك زياتر ده‌ره‌نجامێكى نييه، به داخه‌وه زۆربه‌ى نه‌وه‌ى نۆێى ئه‌م سه‌رده‌مه كتێب هه‌ر ناخوێننه‌وه‌و چونكه ناتوانن لێى تێبگه‌ن، پاش ده‌رچوونيشيان له كۆليژه‌كان – نه‌ك ته‌نها له به‌شه‌كانى زمانى عه‌ره‌بى كه هيچ گرنگييه‌كى پێ نادريت – به‌ڵكو له زۆربه‌ى به‌شه زانستييه‌كانى تريش، نه‌ك ته‌نها له كوردستان ، به‌ڵكو له عێراقيش، ئه‌وه‌ى هه‌ڵى ده‌گرن و ده‌ستيان كه‌وتووه له‌و چوار ساڵه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى كه بڕوانامه‌يه‌كه بۆ هه‌ڵواسين ، زانستيك نييه بۆ سوود گه‌ياندن، زۆربه‌يان له پسپۆڕييه‌كه‌ى خۆيان‌دا زۆر هه‌ژارن و جێگاى به‌زه‌يين، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكه داهاتوو ده‌سته‌به‌رى ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانى ده‌كات!
سڵاو له بڕوانامه‌ى بێ زانست كه – مه‌خابن – هێنده‌ى تر بارى ئه‌م وڵاته خاپوره قورس و ناله‌بارتر ده‌كاته‌وه.
إحسان برهان الدين
2017-4-12 سلێمانى
