ئه‌كاديميه بۆيه (صلى الله عليه وسلم) به‌كارناهێنيت!
هه‌نديك له مامۆستايانى زانكۆ كاتێك له كۆڕ‌و سيمناردا باسى ئيسلام ده‌كه‌ن، زۆر به ئيحراجى و هه‌ستكردن به شه‌رمه‌وه باسى ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌م دينه كۆمه‌ڵێك عه‌يب و كه‌موكورتى بێت و جه‌نابيان له به‌ر خوا خه‌ريكى پينه‌كردنى بێت، به ئه‌زموونى خۆيشم له كه‌ش و هه‌واى زانكۆدا تێبينيم كردووه ، ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له مامۆستايانى زانكۆ، ئه‌وانه‌ى كه خۆيان به وابه‌سته‌ى شه‌رع ده‌زانن، له باسكردنياندا بۆ بابه‌تێكى ئيسلامى زۆر بيريان له لاى ئه‌وه‌يه كه خۆيان وه‌كو مۆدێرن و ميانڕه‌وو ديموكراسيخواز ده‌ربخه‌ن و، بتوانن ئاماده‌بوان به ميانه‌ڕه‌ويى خۆيان سه‌رسام بكه‌ن، وا ئه‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕێزيان مامۆستاى زانكۆيه ئيتر ئه‌بيت به شێوه‌يه‌ك باسى ئيسلام بكات وه‌كو مه‌لاى مه‌شهور كه كلك و گوێى باڵنده‌كه‌ى كرد وتى ئێستا له مه‌لێكى جوان ده‌چيت! جارێكيان ئاماده‌ى كۆڕى يه‌كێك له‌و مامۆستايانه بووم ، ئاماده‌بوانيش بريتى بوون له ژماره‌يه‌ك مامۆستاى زانكۆ و چه‌ند به‌رپرسێكى حكومى، مامۆستا دواى چه‌ند خوله‌كێك له ده‌ستپێكردنى سيميناره‌كه‌ى، وتى دياره من ئه‌م بابه‌ته له ڕوانگه‌يه‌كى ئيسلامه‌وه باس ده‌كه‌م، خۆزگه كه‌سێكى تر له ڕوانگه‌ى ئايينه‌كانى تريشه‌وه باسى بكردايه چونكه له ئينجيل و ته‌وارات وته‌لمود دا چاكتر يان وتى زياتر باسكراوه‌و جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ڕاكێشام وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌م دينه موڵكى خۆى بێت يان سه‌رپشك كرابێت چۆن بيه‌ويت باسى بكات ئاوها بيخاته‌ڕوو، زۆر شتى وت كه فێرخوازێكى سه‌ره‌تايى شاره‌زايى باشى له ئيسلام هه‌بيت ده‌توانێت ڕه‌ددى بداته‌وه، من مه‌به‌ستم نييه باسى ئه‌وانه بكه‌م، به‌ڵأم ئه‌وه‌ى كه سه‌رنجى ڕاكێشام ئه‌وه‌بوو كه فه‌رمووده‌يه‌كى ئه‌هێنايه‌وه ده‌يوت پێغه‌مبه‌ر وتى! يان پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت، بێ ئه‌وه‌ى بڵێت (صلى الله عليه وسلم) يان درودى خواى له‌سه‌ر بێت! دواى سيميناره‌كه پێم وت جه‌نابى مامۆستا بۆچى كاتێك ناوى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌هێنيت ناڵێى صلى الله عليه وسلم، كێشه‌يه‌كى تيدايه وا بڵێيت، وتى بۆ نه‌موت؟ وتم نه‌خێر، بۆ يه‌كجاريش نه‌توت، وتى كێشه چييه ئه‌گه‌ر نه‌وترێت؟ منيش لة داخدا وتم:هيچ! دواى ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ى نه‌وتنى صلى الله عليه وسلم ى بۆ باسكردم و فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر من فه‌رمووده‌يه‌كم لێ وه‌ربگيردرێت له شوێنێكى وا له‌به‌ر نه‌وتنى ئه‌و وشه‌يه عه‌يبى چييه؟ وتى ئه‌گه‌ر من له مزگه‌وتێكدا بوايه‌م بێگومان هه‌موو جارێك ناوى پێغةمبةرم بهێنايه ده‌موت صلى الله عليه وسلم به‌ڵام لێره…
ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت، ئه‌و مامۆستا ئه‌كاديمييه به‌ڕێزه پياوێكى (ژيره) و ئه‌زانێت چى ئه‌كات و بۆ وا ده‌كات، به زانست و ئه‌زموونى خۆى دڵنيايه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت و گوتارى له شوێنێكى ئه‌كاديمى وه‌كو زانكۆدا تا ئه‌و ئاسته ميانه‌ڕه‌و نه‌بێت كه ته‌نانه‌ت به دواى وشه‌ى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم يش واز لێ نه‌هێنێت، ئه‌وه باسه‌كانى تر‌ى شه‌ريعه‌ت كه تێبينيان له‌سه‌ره با بوه‌ستێت، هيچ ئامانجيك ناپێكيت و ناتوانێت په‌يامى خۆى بگه‌يه‌نێت، جا بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامه‌كه‌ى بگات و شوێن پێى خۆيشى بكاته‌وه له (حه‌ره‌مى) زانكۆ، وه‌كو كه‌سێكى كارا و قسه بيستراو، پێويسته ئيسلاميش ژماره‌يه‌ك بێت وه‌كو ژماره‌كانى تر كه له گۆڕه‌پانى ئايينه‌كاندا باس ده‌كرێن، نه زياتر – ئه‌مه ئه‌گه‌ر حيكمه‌ت وانه‌خوازێت به كه‌متريش باس بكرێت – ئه‌گينا پێگه‌يه‌كت نابێت دينى خوا به شيوه‌يه‌كى مۆدێرن ونوێ بگه‌يه‌نيت! به‌ڵام من له گه‌ڵ ڕێزى زۆرم بۆ ئه‌و دوكتۆره به‌ڕێزه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه وا بير ئه‌كه‌نه‌وه و وا ئه‌زانن له كاتى (پێويستدا) بۆيان هه‌يه ده‌ستكارى حوكمه‌كانى ئيسلام بكه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خودى ئيسلام، من ئه‌و ڕێڕه‌وه‌تانم زۆر پێ هه‌ڵه‌يه و، بۆيه تا سه‌ر ئێسقان له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك له‌و ڕێگه‌وه بۆم بيت بێ منه‌تم و، داواكارم خواى گه‌وره ئه‌و پێگه‌يه به قسمه‌تى هيچ موسوڵمانێك نه‌كات و به بڕوانامه‌و پله‌و پايه‌ى دونيايى فريو نه‌خۆين وخواى گه‌وره به دينه‌كه‌ى خۆى ڕازيمان بكات كوت و مت وه‌كو ئه‌وه‌ى له قورئاندا هاتووه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵان ڕه‌زاى خوايان لێبێت له‌سه‌رى بوونه.
تێبينى: ئه‌مه‌ى لێره باسى ده‌كه‌م مه‌به‌ستم كه‌سێكى دياريكراو نييه، به‌ڵكو وه‌كو ديارده باسى ده‌كه‌م، كه له لاى هه‌ندێ له مامۆستايانى زانكۆ تێبينى ده‌كرێت.
إحسان برهان الدين
2017-4-17 سلێمانى
