ئاگادارييه‌ك بۆ به‌ڕێزانی سۆفى و بۆ خوێنه‌رانم به گشتی
هه‌ميشه فه‌يسبوكم وه‌كو ئامرازێكى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانست و هۆكارێك بۆ بانگه‌واز ته‌ماشا كردووه، بۆيه له چه‌ند ساڵى ڕابوردوو، هه‌وڵم داوه له‌وه‌ى خواى گه‌وره پێى به‌خشيوم له زانست و زانيارى بڵاوى بكه‌مه‌وه، هيچ كاتێكيش جگه له خۆم و تيگه‌يه‌شتنى كه‌سێتى خۆم نوێنه‌رايه‌تى هيچ كه‌س و لايه‌نێكم له نووسينه‌كانمدا نه‌كردووه، به‌ڵام – شايانى باسه- خۆمم ناسيوه‌ته‌وه و خوا نيعمه‌تى ديندارى پێ لوتف كردووم باوه‌ڕم وا بووه كه چاكترين ڕێگه‌ى ديندارى قورئان و سوننه‌ته به تيگه‌يشتنى سه‌له‌ف، له‌وانه‌شه هۆكارى ئه‌وه پاش سۆز‌و ميهره‌بانى په‌روه‌ردگارم له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه هێشتا ته‌مه‌نم بيست ساڵ نه‌ده‌بوو، خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵه كتێبه‌ى ابن تيمية و ابن القيم وئه‌لبانى و زانايانى نه‌جد و گوێگرتنى به‌رده‌وامم بۆ به‌رنامه‌ى نور على الدرب و وانه زانستيه‌كانى زانايانى ئه‌هلى سوننه‌ت بووبێت.
ماوه‌يه‌كه له زنجيره باسه‌كانمدا باسى هه‌ندێ كه‌سايه‌تى و كتێبى به ناوبانگم كردووه كه مێژووييان بۆ چه‌ندين سه‌ده پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه ژياننامه‌ى حه‌للاج و باسى قه‌سيده‌ى بورده و كتێبى الطبقات ى شه‌عرانى و بابه‌تى هاوشێوه‌ى تر، له خۆيشمه‌وه هيچم نه‌نووسيوه، به‌ڵكو وه‌كو توێژه‌رێك گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ڕاوبۆچوون و وته‌ى زاناى ناودارى گه‌وره‌ى متمانه پێكراو، به‌ڵام وا دياره ئه‌و نووسينانه‌م هه‌ندێ له برايانى ئه‌هلى تصوف ى بيزار كردووه‌و و كاردانه‌وه‌ى جياوازيان له‌و باره‌وه هه‌بووه، منيش له كاتێكدا سه‌رسوڕمانى خۆم له كاردانه‌وه‌ى له‌وجۆره له به‌رانبه‌ر پرسێكى زانستى په‌تى نيشان ئه‌ده‌م، به باشى ده‌زانم ئه‌م چه‌ند خاڵه ڕوون بكه‌مه‌وه:
1- من به حوكمى بێ لايه‌نى ڕه‌هام و سه‌رقاڵى ته‌واوم له‌گه‌ڵ جيهانى خوێندنه‌وه‌و نووسين و وانه وتنه‌وه‌دا، چى له زانكۆ و چى له ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ، له نووسينه‌كانمدا ته‌نها به دواداچوون بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه تا چه‌ند ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى تێدابێت ، بۆ پێكانى ئه‌و ئامانجه‌ش – به پێى تواناى خۆم – قورئان و فه‌رمووده‌و وته‌كانى سه‌له‌فى ساڵح له‌و باره‌وه ڕه‌چاو ده‌كه‌م و ده‌يانكه‌مه پێشه‌نگى خۆم…باشتره ئه‌وه‌ش بڵێم: كه ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك له‌گه‌ڵ هيچ حيزب و لايه‌نێكى ئێستاى كوردستان نه‌بوومه، له ڕووى ئازادى و قه‌ناعه‌تى كه‌سێتى خۆم و به پێى فێربوون و په‌روه‌رده‌ى پێشتووه‌م به ڕێگه‌ى پێشتر كه نه سۆفى بوومه و نه توانيومه قه‌ناعه‌ت به هه‌ندێ بيروبۆچه‌كانيان بكه‌م، به‌ڵأم هه‌ميشه به گوێگرتن له زانايانى سعوديه متمانه‌ى زۆرم بووه‌و دڵم ئاسووده بووه به زانست و فه‌تواو كه‌سايه‌تييان، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر فيكرم هه‌بووه..
2- نووسينه‌كانم به گشتى باسى هه‌ندێ بابه‌ت و كه‌سايه‌تى دێرينه‌و هه‌ميشه خۆم به دوور ده‌گرم له ناوهێنانى هيچ كه‌س و لايه‌نێك له كوردستان..ئه‌وه‌ش نووسينه‌كانم كه‌سێك ده‌توانێت بگه‌ڕێت بزانه ناوى حيزبێكى عه‌لمانى يان ئيسلامى يان كه‌سايه‌تييه‌كى ئه‌وان م بردووه، يان هه‌ه‌رگيز ناوى شيێخێكى سۆفى يان سه‌له‌فى م بردووه، ..ئه‌گه‌ريش بووبێت ڕێژه‌يه‌كى يه‌كجار كه‌مه‌و له سياقێكى ئاساييدا بووه.
3- برايانى سۆفى هه‌ڵه له من حاڵى بوونه ئه‌گه‌ر وا بزانن من دژايه‌تى ئه‌وان ده‌كه‌م ، مه‌حاڵه ئه‌و گومانه‌ى ئه‌وان له به‌رنامه‌مدا هه‌بێت، چونكه:
– ئه‌گه‌ر من مه‌به‌ستم لێدانى بير‌ى تصوف بێت، ئه‌و كاره وابزانم گران نييه وبگره زۆر ئاسانيشه، ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به‌و ژماره زه‌به‌لاحه‌ى كتێبى ڕه‌خنه‌گرتن ببه‌ستم له دژى سۆفييه‌كان به‌سمه،به‌ڵام من ئه‌وه به‌رنامه‌م نييه، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك له سۆفييه‌كان به زمانى حاڵ له ڕێگه‌ى سنووربه‌زاندنيانه‌وه هانم ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئه‌و ێگه‌يه.
– ئه‌وانه‌ى من ده‌رباره‌يان نووسيومه، وه‌كو حه‌للاج – بۆ نموونه- زۆرێك له سه‌رانى تصوف يش به‌رائه‌تى خۆيانيان لێ نيشاندوه.
– قه‌سيده‌ى بوسيرى – بۆ نموونه- من ته‌نها ڕه‌خنه‌م له ئه‌و 16 به‌يته تى گرتووه، ئه‌ويش له ڕۆشنايى قسه‌ى زاناياندا وه‌كو شه‌وكانى و ئه‌وانه‌ى دواى خۆى له زانايانى نه‌جد و وڵاتانى تر، وتوومه‌وده‌يڵێم: بوسيرى به‌لاى منه‌وه شاعيرێكه نه‌ك زانا، قه‌سيده‌كه‌شى تا بڵێى خۆش و به هێزو سه‌رنج ڕاكێشه ، به‌ڵام تێبينى زۆرى له‌سه‌ره له ڕووى عه‌قيده‌وه.
– كتێبێكى وه‌كو طبقات الشعراني باسى نه‌شياوى زۆرى تێدايه وه‌كو مه‌علومه(ئه‌گه‌ر كه‌سێكيش گومانى هه‌يه ئه‌م قسه وا نييه با بتوانێت به من بڵێ چى شه‌رمه‌زارييه‌كى تێدايه بۆمان ده‌ربهێنه تاكو منيش وه‌ڵامى بده‌مه‌وه! به دووريشى ناگرم ئه‌و به‌ڕێزه‌ى ئه‌و پرسياره‌م لێبكات خۆيشى بێته سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ى من) زۆرێكيش له ئه‌هلى تصوف – وه‌كو هه‌ستكردن به ئيحراجى له‌و هه‌موو به‌ڵاى له طبقات دا هاتووه- وتوويانه ئه‌وهه‌واڵانه هه‌ڵبه‌ستراون بۆ شه‌عرانى و به‌و شێوه به‌رگريان لێ كردووه ، كه‌واته به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان و ئه‌وانيش وه‌كو من له‌و جۆره باسانه‌ى كه نه له عه‌قڵ و له نه‌قڵ جێگاى نابێته‌وه.. بێ به‌رى بوونه.
– من له ڕووى گومانى باشه‌وه پێم وابوو هه‌ندێ له برايانى سۆفى – به‌تايبه‌تى ئه‌كاديمى وشاره‌زاكانيان پشتگيريم بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ى من ڕه‌خنه‌م لي گرتوون هه‌ندي له شاره‌زايانى متصوفة ش ڕه‌خنه‌يان لێ گرتووه، بۆيه زۆر به ئاساييم زانى – به ئێسته‌شه‌وه- كه ڕه‌خنه‌يان لێ بگيردرێت.
4- من باسه‌كان به شێوه‌يه‌كى تيۆرى په‌تى ده‌خه‌مه ڕوو، هيچ ئامانجيكى حيزبى يان لێدانى هيچ لايه‌نيك يان ئامانجى تايبه‌تم تێدا نييه، چونكه خۆم سه‌ر به هيچ لايه‌ن و ڕه‌وتێكى فيكرى و حيزبى نيم و ته‌نها به تێگه‌يشتنى خۆم كه له‌سه‌ر بنه‌ماى كتاب و سنة داممه‌زراندووه شت ئه‌نووسم..والله على ما أقول شهيد.
5- كاردانه‌وه‌ى توندى هه‌ندێ له سۆفييه‌كان و خۆ تێكدانيان به‌رانبه‌ر نووسينه‌كانم – ئه‌گه‌ر باش بير‌ى لي بكه‌نه‌وه – واتاى خراپ ونه‌خوازراوى هه‌يه و جۆرێكه له عه‌يبه بۆ خۆيان، له‌وانه:
– ئێوه بانگه‌شه‌ى ئه‌ده‌ب و ته‌زكيه‌و خۆپاككردنه‌وه له گوناه و تاوان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له گه‌ڵ ئه‌م كاردانه‌وه‌تان تێكده‌گيرێت وڕاستگۆيى ئه‌و بابه‌ته گرنگانه ده‌خاته ژێر پرسياره‌وه.
– بێزار بوون و بێ ئاراميتان ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه له‌سه‌ر ڕێبازێكى به هێز نين له ڕووى به‌ڵگه‌وه،به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێكى كه‌مى توێژينه‌وه ئامێزى كه‌سێكى وه‌كو من به‌م شێوه هه‌راسانتان بكات! باشه ئه‌گه‌ر زانايه‌كى گه‌وره‌ى به تواناتر له من به‌رپه‌رچتان بداته‌وه ، يان له جياتى چه‌ند كورته بابه‌تێك ، ساڵێك ته‌رخان بكات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى بابه‌تى له‌و جۆرانه‌ى من كه به په‌له باسم كردووه، له‌و كاته چى ڕوو ده‌دات.
– وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بابه‌تى فيكرى به بابه‌تى فيكرى ده‌بێت، من وتوومه بورده موخاله‌فاتى بيروباوه‌رى تێدايه، تۆ بڵێ نه‌خێر هه‌ڵه‌يت و ڕاستييه‌كه‌ى ئه‌مه‌يه به‌به‌ڵگه‌وه.. ئه‌گه‌ر په‌نات بۆ هه‌ر شێوازێكى تر برد نيشانه‌ى هه‌ژارى فيكرى و بێ به‌ڵگه‌ييه.
6- ئێوه مافى خۆتان بوو هه‌ر ڕه‌خنه‌و گازنده‌و بێزارييه‌ك ده‌ربڕن به‌رانبه‌ر نووسينه‌كانم، ئه‌گه‌ر من ناوى كه‌سێكى ئێوه‌م به خراپ هێنابێت، شێخێك يان ته‌كێيه‌ك يان خه‌تێكى تصوف يان هه‌ر مامۆستا و خه‌تێبێكى ئێوه له كوردستان، زيندوو بێت يان وه‌فاتى كردبێت ، به‌ڕاسته‌وخۆ يان نا ڕاسته‌وخۆ، كه نه‌مكردووه ئيتر مافى چيتان له لامه و سنوور به‌زاندنتان له چى.
7- له نووسينه‌كانمدا به هيچ شێوه‌يه‌ك بيرم له لاى سۆفييه‌كانى كوردستان نه‌بووه كه مه‌به‌ستم ڕه‌ددانه‌وه‌ى ئه‌وان بێت، چونكه يه‌كه‌م: من له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وان تێكه‌ڵى برايانه‌م هه‌يه له ئيش و كار‌و په‌يوه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى و له گه‌ڵ يه‌كتردا له‌وانه‌يه هاوپيشه‌بين و دراوسێ بين و من به خۆم چه‌ندين خوێندكارى قورئانيش كه بڕێك تصوف يان تێدابووه له لام خه‌تمه‌ى قورئانيان خوێندووه‌و ئيجازه‌م پييان داوه به بێ هيچ هه‌ستيارى يان كێشه‌يه‌ك، دووه‌ميش نووسينه‌كانم وه‌كو بابه‌تێكى توێژيينه‌وه‌ى مێژووى له بوارى بيروباوه‌ڕدا ئه‌نجامداوه‌و سه‌دان و هه‌زارانى پێش من و دواى من سه‌رقاڵى ئه‌و جۆره نووسينانه‌ن كه‌س بۆى نييه بچێت ڕێگه‌ى نووسين و شێواز و كاتيان بۆ ده‌ستنيشان بكات و وه‌كو پرسگه له ده‌رگاى نووسيندا دانيشتبێت ئيزنى لێ بخوازرێت.
7- يه‌كێك له‌وانه‌ى نووسينه‌كانم زۆر بێزارى كردووه – كه وا دياره ده‌روێشى هاوڕێيه‌كى خۆمه كه مامۆستاين پێكه‌وه له زانكۆ – به شێوه‌يه‌كى هيستيرى حاڵى لێ هاتووه‌و فه‌يسبوكى پڕ كردووه له ئاگادارى وتۆمه‌ت بڵاو كردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه كردن، كه پێويسته چيدى له‌سه‌ر شه‌عرانى و بورده‌و ئه‌و جۆره بابه‌تانه نه‌نووسم و توخنيان نه‌كه‌وم ،وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌رى خۆر به بێژنگ بگرێت، له‌و باره‌شه‌وه ئه‌و هاوڕێى خۆمه كه دكتۆرێكى به‌ڕێزه وتى ئه‌و يه‌كێكه له موعجيبه‌كان- ده‌روێشه‌كان – ى من وقسه‌م له‌گه‌ڵ كردووه‌و پێم وتووه به‌و شێوه نابێت(ئه‌ويش خۆى و خواى)!
8- مه‌سه‌له‌ى بوصيرى و شه‌عرانى و ته‌نانه‌ت حه‌للاج و ابن عربي و جلال الدين الرومي…ئه‌مانه ته‌نها موڵكى سۆفييه‌كانى كوردستان نين ئه‌گه‌ر كه‌سێك ره‌خنه‌ى لێگرتن ئه‌وان لێى ڕاست ببنه‌وه، كه ئه‌وه كارێكى نا واقيعى و نا زانستييه، يان دياره مه‌به‌ستيان ئه‌وه‌يه كه‌سێك ويستى ده‌رباره‌ى ئه‌وان بنووسێت داواكارييه‌ك پێشكه‌ش بكات وچاوه‌ڕێى ڕه‌زامه‌ندى بێت، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر شه‌عرانى باوكى كه‌سێك له ئێوه‌ش بێت، له ڕووى زانستيه‌وه هه‌ر بۆى نييه گازنده بگرێت چونكه ئه‌و تازه بووه‌ته كه‌سايه‌تييه‌كى جيهانى چۆن ستايش ده‌كرێت ئاوها ڕه‌خنه‌شى لێ ده‌گيردرێت.
بۆيه پێيان ده‌ڵێم: ئه‌وانه كه‌سايه‌تى مێژوويى و جيهانين و ستايش ده‌كرێن و ڕه‌خنه‌يان لێ ده‌گيردرێت وهه‌ميشه ئه‌وه كارێكى ئاسايى بووه له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، ئيتر نازانم به‌و پێيه‌ى شيرازه‌ى زۆر شت له كوردستان تيكچووه ئه‌مه‌ش تيكچووبێت.
9- له نووسينه‌كانمدا كه ڕاو بۆچوونێك هه‌ڵده‌بژێرم – بۆ نموونه ئه‌و 16 به‌يته‌ى قه‌سيده‌كه‌ى بوسيرى كه موخاله‌فه‌ى عه‌قيده‌يى تێدايه به بۆچوونى من كه بۆچوونه‌كه‌م له سه‌ر بنه‌ماى قسه‌ى زانايان بونيات ناوه – ئه‌وه له كۆتاييدا تێگه‌يشتن و بۆچوون و هه‌ڵبژاردنى خۆمه كه به‌ڕاستى ده‌زانم و گومانم لێى نييه، به‌ڵام ڕێز له بۆچوونى پێچه‌وانه‌ى به‌رانبه‌ريش ده‌گرم له‌م باره‌وه‌و له هه‌موو بابه‌تێكى تريش دا، واته: خۆم به حه‌قى ڕه‌ها نازانم – جگه له‌و بابه‌تانه نه‌بێت كه موخاله‌فه‌كه ڕوون و ئاشكرايه به ده‌قى قورئان و فه‌رمووده‌ى صحيح -، وه‌كو شافيعى ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى: رأيي صواب يحتمل الخطأ ورأي غيري خطأ يحتمل الصواب.
– خۆ ئه‌گه‌ر به‌و تێگه‌يشتنه بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێوه سۆفين و شه‌عرانى سۆفييه ئيتر شه‌عرانى خه‌تى سوور بێت، سا ده‌بێت ئێوه‌ش يه‌ك قسه‌ى كاڵ به يه‌كێك له زانايانى سه‌له‌ف له كۆن و نوێ‌دا نه‌ڵێن ، كه ده‌شيكه‌ن ، چونكه يه‌ك مه‌سه‌له‌يه! به‌ڵام من له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،جگه له‌ڕێز و ته‌قديرم شتيكى ترم نييه بۆ ئێوه، ناكۆكى فيكرى و تێگه‌يشتنى جياوازيش به ئاسايى ده‌زانم(نَحنُ بِما عِندِنا وَأَنتَ بِما عِندَكَ راضٍ وَالرَأيُ مُختَلِفُ) من له كۆمه‌ڵگادا بێ هيچ كێشه‌يه‌ك له گه‌ڵ هه‌موو توێژه فيكرييه جياجياكاندا مامه‌ڵه ده‌كه‌م، هاوڕێمن هاوپيشه‌من دراوسێمن په‌يوه‌ندى جۆراوجۆر پێكه‌وه ده‌مانبه‌ستێته‌وه..ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه ڕۆژێك له ڕۆژان شتيكى كه‌سێتيم له گه‌ڵ كه‌ستان نه‌بووه و نابێتيش له لاى منه‌وه..به‌ڵام سنوور دانان بۆ نووسين ده‌رباره‌ى بابه‌ته مێژوويى و فيكرييه‌كان له لايه‌ن هيچ كه‌س و لايه‌نيكه‌وه هه‌رگيز ڕووى نه‌داوه پێش ئێستا و جۆرێكه له أحلام اليقظة.
10- سوپاسى ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه له ناو ئه‌هلى تصوف باسى منيان به باشه كردووه و داواى ڕه‌چاوكردنى ئه‌ده‌بى ڕاجياييان له هاوبيره‌كانى خۆيان كردووه، هيوادارم نووسينه‌كانم له سياقى زانستى خۆي‌دا وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر ڕاستيم پێكابێت ئه‌وه به ته‌وفيق و ميهره‌بانى خواى گه‌وره‌يه، ئه‌گه‌ريش ڕاستيم نه‌پێكابێت و كه‌سيك به به‌ڵگه بۆم بسه‌لمێنێت لێى پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه چونكه ته‌نها مه‌به‌ستێكم بڵاوكردنه‌وه‌ى زانست و خزمه‌تى ئايين و هاووڵاتيه‌ه‌كانمه.
إحسان برهان الدين
2017-3-12 سلێمانى
