ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك بۆهاوڕييانم
به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستنى كات و خزمه‌تى زياتر به ئازيزانم، له قۆناغى داهاتوودا به نيازم
چه‌ند ڕێ وشويێێك بگرمه به‌ر :
1- گومانم له‌وه نه‌ماوه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ره‌خنه‌گران له هه‌ندێ بابه‌تى فكرى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بێ سووده، ده‌بێته مايه‌ى دڵگرنى وخراپ له يه‌ك گه‌يه‌شتن و ده‌رگايه‌كى خراپه داخستنى باشتره, بۆيه جگه له سوپاس و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كۆمێنته باشه‌كان به ئيعجابێك ، يان وشه‌يه‌كى كورت، كاتى خۆم له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بێ ده‌ره‌نجام به فيڕۆ ناده‌م،
2- ڕێگه ناده‌م به نووسينێ هه‌ر كۆمينتيك گومانى دژ به ئيسلام و قورئان و سونه‌ت و زانايانى سه‌له‌ف و مێژووى ئيسلام تێدا بێت، چيدى ڕێگه‌ى كۆمێنت نووسين ناده‌م به دژه سوننه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌ى ئيسلامى ئه‌مريكى بان پێ باشه و ئه‌وانه‌ى خۆيان كردووه به پينه‌چى بۆ ئيسلام وه‌كوئه‌وه‌ى ئه‌م دينه كۆمه‌ڵه عه‌يب و عارێك بێت و ئه‌وان خۆبه‌خشانه خه‌ريكى داپۆشين و شاردنه‌وه‌ى عه‌يبه‌كانى بن، به مافى خۆمى ئه‌زانم ئه‌و جۆره كۆمێنتانه بسڕمه‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شى له هاوڕێتى دوور بخه‌مه‌وه.
3- ئه‌وه‌ى له فه‌يسبوك ده‌ينووسم به گشتى ده‌چێته بوارى بابه‌تى شه‌رعى و فيكرى و له بنچينه‌دا گفتوگۆ هه‌ڵده‌گرێت، به ته‌عبيرێكى تر بابه‌ته‌كانم به شێوه‌يه‌كى گشتى بريتين له وانه‌و موحازه‌ره و به‌نيازنيم دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌م به وه‌رگرتنى ڕه‌خنه‌و گازنده‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌گران ،چونكه ئه‌گه‌ر وا بكه‌م مه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردارى ئيشه‌كانى ترم ببه‌م ! بۆيه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌زانێت سووديان لێ وه‌رده‌گرێت، ڕێزى ده‌خه‌ينه سه‌رچاومان و،قسه‌و پێشنياريشي به‌هه‌ند وه‌رده‌گرين ، ئه‌وه‌شى قه‌ناعه‌تى پێ نييه، با به دوور كه‌وتنه‌وه‌ى مه‌منوومان بكات، چونكه من ئاماده نيم كاتى له گه‌ڵدا به زايه بده‌م.
4- بابه‌ته‌كانم به گشتى وه‌كوزنجيره ده‌ياننووسم بۆ ئه‌وه‌ى دواتر كۆيان بكه‌مه‌وه‌و چاپيان بكه‌م، بۆيه له جياتى كات به زايه بردن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شوبهه‌و گومان وپرسيارى جه‌ده‌لى كه ئه‌و كه‌سانه زۆر جار ته‌نها مه‌به‌ستيان وروژاندنى گومانه، نه‌ك وه‌رگرتنى وه‌ڵام، بۆيه له‌وه باشتر ئه‌وه‌يه ئه‌ڵقه‌يه‌كى تر له‌و زنجيره‌يه بنووسم.
ئاماده‌شم گوێ بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و و پێشنيارێكى بونياتنه‌ر بگرم، به ئه‌زموونيش تواناى جياكردنه‌وه‌ى دووجۆر ڕه‌خنه‌ى بونياتنه‌ر و ڕوخينه‌رم بۆ درووست بووه كه زۆرله يه‌كتر جياوازن.
‘حسان برهان الدين
2017-2-13 سلێمانى
