ئه‌م ئيسلامه به‌رينه‌يان بۆ وا ته‌سك كردووه‌ته‌وه؟
خه‌ريكى نووسينى بابه‌تێكم له مه‌ڕ چه‌قبه‌ستنى زۆرێك له خه‌تيبه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تى سنووردار، دوور نه‌كه‌وتنه‌وه‌يان له بازنه‌ى چه‌ند بابه‌تێكى ديارى كرا‌و وه‌كو مافى دراوسێ به‌سه‌ر دراوٍسێ و گه‌وره‌يى تاوانى سو‌و خواردن و زينا كردن و ئازاردانى باوك و دايك كه كه‌س لارى نييه له سه‌ر گرنگى ئه‌و بابه‌تانه،له‌و بابه‌ته‌مدا به پێى تواناى كه‌مى خۆم هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌و گرێ كوێره بكه‌مه‌وه.. بۆچى ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه ئه‌م ئيسلامه فراوانه‌يان له چه‌ند باسيكدا قه‌تيس كردووه و روويان له‌باسكردنى ده‌ريايه‌ك له بابه‌تى زانستى پێويست وه‌رگێڕاوه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم بيرێكى لي بكه‌نه‌وه كارێكى باشه.
إحسان برهان الدين
2017-2-14 سلێمانى
