خه‌ريك بوو باوه‌ڕ نه‌كه‌م
گوێم له مامۆستايه‌كى به‌ڕێز بوو به بێ هيچ ئيحراج بوونێك، به‌ڵكو به متمانه‌يه‌كى زۆريشه‌وه ، له‌سه‌ر مينبه‌رى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، داواى ڕه‌حمه‌ت وميهره‌بانى خواى بۆ قه‌شه‌يه‌ك ده‌كرد كه باوه‌ڕى به سێ خودا هه‌يه! سه‌ره‌تا خه‌ريك بوو باوه‌ڕ نه‌كه‌م، چونكه هه‌ر خۆى پێشتر بۆچوونى پێچه‌وانه‌ى له‌م باره‌وه هه‌بوه‌ه، دوايى ئه‌وه‌م بير كه‌وته‌وه كه عمروخالد ماوه‌يه‌ك باوه‌رى وا بوو كه ئيبليس كافر نييه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به خواى خۆىوتووه: خلقتني من نار وخلقته من طين..ئه‌وه‌ش دانپێدانانه له لايه‌ن شه‌يتانه‌وه به په‌روه‌ردگارێتى خوا ، كه‌واته شه‌يتان كافر نييه! به‌ڵام دواتر بۆى ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌ڵه بووه و داواى لێبوردنى كردووه و دواجار شه‌يتانى ته‌كفير كردووه، ئه‌وجا هه‌ناسه‌يه‌كم هه‌لكێشا وسوپاسى خوام كرد وتم: خۆمان هێشتا زر باشين و ده‌بێت به ڕه‌حمه‌ت ناردن بۆ قه‌شه‌يه‌ك له سه‌ر مينبه‌ره‌كانمانه‌وه زۆر مه‌منوون بين…
داوا له‌و مامۆستا به‌ڕێزه ده‌كه‌م قۆناغى نوێى به‌و جۆره هه‌نگاوانه ده‌ست پێ نه‌كات، حه‌قى مينبه‌رو مێزه‌ره‌كه‌ى له بير نه‌كات، خواى گه‌وره پشتيوانى ئێمه‌و ئه‌ويش بێت بۆ ڕه‌زامه‌ندى خۆى و بمانپارێزێت له هه‌ر كارێك كه له ڕاسته شه‌قامى قورئان سوننه‌ت دوورمان بخاته‌وه.
إحسان برهان الدين
2017-2-16 سلێمانى