بۆكاتی مردنت نیگه‌ران مه‌به..هه‌رگیز بۆ ئه‌و جه‌سته‌یه‌ت نیگه‌ران مه‌به،موسوڵمانان كاری پێویستت بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن : له جله‌كانت داتده‌ماڵن، ده‌تشۆرن و كفنت ده‌كه‌ن و به‌ره‌و هه‌واری تازه‌ت به‌ڕێت ده‌خه‌ن ، زۆركه‌سیش كاره‌كانیان به جێ ده‌هێڵن و له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ت ده‌چنه گۆڕستان ، كه‌ل و په‌له‌كانت هه‌مووی له‌ناو ده‌به‌ن ، شته‌تايبه‌ته‌كانت كه ياده‌وه‌رييه‌كانت ده‌وروژێنێت، جانتاو پیلاو و جلوبه‌رگه‌كانت ، له‌وانه‌شه وه‌كو خێر بدرێت به هه‌ژاران. له‌وه‌ش دڵنیابه ڕه‌وڕه‌وه‌ی دونیا به مردنی تۆ هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت و، هه‌موو شتێك له جیهاندا وه‌كو خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت ، كاره‌كه‌ت كه‌سیكی تر پێی هه‌لده‌سێت و میراتیه‌كه‌ت به حه‌ڵاڵی وپاراوی بۆ میراتگره‌كانت ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌موو گه‌وره‌و بچكۆله‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێت تۆی ! ئه‌وانه‌ی به كۆچكردنت خه‌مبار ده‌بن سێ جۆرن:
1- ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ساده‌و له‌دووره‌وه ده‌تناسن ده‌ڵێن: گوناه بوو ئه‌و داماوه!!
2- هاوڕێكانت بۆ ماوه‌یه‌ك بۆ مردنت خه‌مبار ده‌بن و دواتر وه‌كو جاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكه‌نین و ژیانی خۆیان!!
3- خه‌می قووڵ و ئازاری سه‌خت له ماڵه‌وه‌تان ده‌بێت له‌لای كه‌س و كاره نزیكه‌كانت ، چه‌ن هه‌فته‌یه‌ك ، چه‌ند مانگێك ، ساڵێك ده‌خایه‌نێت ، ئینجا ده‌تخه‌نه سه‌ر ڕه‌ف و ئه‌رشیفی یادگارییه‌كان و به‌م شێوه به‌سه‌رهاته‌كه‌ت كۆتایی پێ دێت..پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تۆ چیت بۆ قه‌برو قیامه‌تت ئاماده كردووه؟ تۆ له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكییه‌وه ته‌نها وه‌كو بیره‌وه‌ری و یادگارییه‌ك ده‌مێنیته‌وه، ئه‌مه راستیه‌كه پێویستی به تێڕامانی زۆر هه‌یه ، ئایا باری كرده‌وه‌كانت قورسن به خواپه‌رستن و كرده‌وه‌ی باش و خزمه‌تی موسوڵمانان و خه‌مخواردنی دینی خوا ، سه‌فه‌رێكی درێژ و دژوارت له پێشه پێویستی به ئاماده‌كاری زۆره..(ئه‌م بابه‌ته‌م به ده‌ستكارییه‌وه له نووسینێكی عه‌لی ته‌نتاوی وه‌رمگێڕاوه).
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-14 سلێمانی
