ناوی له‌یلا مانای چییه؟
ناوی له‌یلا زۆر ناوێكی ئاشنایه به هه‌مومان و به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان خه‌لكی ئه‌و ناوه له كچه‌كانیان ده‌نین، كه‌م كه‌سیش ده‌زانن واتای ئه‌و ناوه عاره‌ق و مه‌ی و سه‌ره‌تای سه‌رخۆشی ده‌به‌خشێت ، وه‌كو له ( لسان العرب ) و فه‌رهه‌نگه‌كانی تردا هاتووه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له عه‌ره‌ب و كورد به گشتی نه ئه‌زانن واتای له‌یلا عاره‌قه‌و نه مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه، جگه له‌وه‌ش جێگیر بووه وه‌كو (ابن حجر) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له (الإصابة في تمییز الصحابة) دا فه‌رموویه‌تی : زیاتر له‌بیست و پێنج له هاوه‌ڵه ئافره‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناویان له‌یلا بووه، ئه‌گه‌ر درووستیش نه‌بوایه ئه‌و ناوه دیاره پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێگری لێ ده‌كردن یان پێی ده‌گۆڕین، بۆیه زانایان ناونانی كچیان به‌و ناوه به درووست زانیوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و واتایه‌ی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌پێدانه‌كه له وانه‌یه له چوار چێوه‌ی چاوپۆشی و ئاسان كردن له‌سه‌ر خه‌ڵكی بێت ، پێم وایه پاش ئه‌وه‌ی واتاكه‌ی بۆ كه‌سێك ئاشكرا بێت ئه‌و ناوه له كچه‌كه‌ی نه‌نیت باشتره، به‌تایبه‌تیش به‌ده‌ر له‌وواتكه‌شی له بیره‌وه‌ری خه‌ڵكیدا ئه‌و ناوه په‌یوه‌سته به به‌سه‌رهاتیكی ئه‌شق و دڵداری كه له نێوان قه‌یسی عامیری و له‌یلای ئاموزايدا ڕوویداوه..والله أعلم.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-1-10 سلێمانی
