په‌یامیك بۆ مامۆستایانی ئایینی سه‌باره‌ت به دژه سوننه‌ته‌كان
له‌م قۆناغه‌ی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ركی مامۆستایان و شاره‌زایان و هه‌موو خه‌مخۆرانی دینی خوا ئه‌وه‌یه موسوڵمانان هوشیاربكه‌نه‌وه له‌وه‌ی دژه سوننه‌ته‌كان به نكۆڵی كردنیان له سوننه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و گومانانه‌ی پێش ئه‌وان تاقمه گومڕاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه به‌و كاره‌یان دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن، سوننه‌تی جێگیر وه‌كو قورئان كاری پێده‌كرێت و – به ئاحادیشه‌وه – به‌ڵگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی قورئانه ئه‌گه‌ر به‌سه‌نه‌دێكی ڕاست و درووست پێمان گه‌شتبێت، ئه‌مڕۆ بارودۆخی كوردستان به هۆی كه‌می بایه‌خدان به بابه‌ته‌كانی بیروباوه‌ڕ و بنه‌ماكانی سوننه‌ت بووه‌ته زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو قورئانییه‌كان – كه زۆر له قورئانه‌وه دوورن – گومانه‌كانی خۆیان له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی شوێنه‌كانی تری ئه‌م كوردستانه له ناو خه‌ڵكی ساده‌و سه‌ره‌تاو هه‌روه‌ها له ناو خه‌ڵكی دڵ به گومان له ئیسلام بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شی مه‌ترسییه‌كان زیاد ده‌كات ئه‌وه‌یه ، به‌شێكی به‌رچاو له‌و چالاكییانه‌ی كه سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یان كردووه‌ته ئامانج له ژێر چه‌تری هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلامی‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و تواناكانی خۆیانیان له ڕووی ڕاگه‌یاندن وبواری تره‌وه بۆیان ره‌خساندووه‌و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌و مامۆستا‌و و خه‌لكه شاره‌زاو خه‌مخۆرانه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و، وه‌كو ئه‌حمه‌دی كوری حه‌مبه‌ل له‌سه‌رده‌می خۆیدا ڕووبه‌ڕووی ئاژاوه‌ی موعته‌زیله‌كان بوویه‌وه، به‌و شێوه ئه‌وانیش به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و ئه‌وه‌ی ئه‌زانن پێویسته بۆ سه‌رخستنی سوننه‌ت ئه‌نجامی بده‌ن، به تایبه‌تی له بواری ده‌رخستنی حه‌ق و ڕاستی سوننه‌ت و به ڕووخستنی به‌ڵگه‌كان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گومانه‌كان كه هه‌موویان پێشترله‌لایان زانایانه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه وپه‌رده‌یان له‌سه‌ر لابراوه،له ڕێگه‌ی وانه و نووسین و كۆڕ گرتن وچالاكی ڕۆشنبیری و زانستی جۆراوجۆر، ئه‌وه‌ش پێویسته بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی سوننه‌ت ده‌كه‌ن و دڵی خه‌ڵكی له‌به‌رانبه‌ر شه‌ریعیتی ئیسلام و هاوه‌ڵان و سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته گوماناوی ئه‌كه‌ن، هه‌ندێكیان مه‌لای مزگه‌وتن ، هه‌ندێكیان سه‌ركرده‌ن له حیزبه ئیسلامییه‌كاندا، هه‌ندێكیان كه‌سانی ئه‌كادیمی و چالاكوانی ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كانن و پێویسته به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنن، چونكه گرنگ بیرۆكه‌كانه نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان، به كورتی جه‌نگی ئه‌م جاره دژ به ئیسلام به كه‌سانێك سپێردراوه پێی هه‌ڵسن كه خۆیان به ڕواڵه‌ت له نێو بازنه‌ی ئیسلامدان وبگره خۆیشیان به خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه ئه‌ناسێنن، به‌ڵام ئه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كه بێ ئه‌وه‌ی پشكێكی له ڕاستی هه‌بێت، چونكه له ڕاستیدا كاره‌كه‌ی ئه‌وان – بزانن یا نه‌زانن – ته‌واوكه‌ری كاری هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه چاویان به ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-1-12 سلێمانی
