له سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێم له خزمه‌تی دوو برای ڕێزداروخۆشه‌ویستدا بۆ پێشانگای كتێبی هه‌ولێر، خاوه‌ن كتێبخانه‌یه‌كی میسری م بینی به شێوه‌یه‌كی ناشیرین له مامۆستایه‌كی كورد توڕه بوو چونكه ئه‌و داوای كرد كتێبێكی به هه‌رزانتر بداتێ له‌و نرخه‌ی داوای ده‌كرد ، به مامۆستا كورده‌كه‌ی ده‌وت لای ئێوه زانست به كیلۆیه، وا نییه؟ ! ئه‌ویش هه‌ر پێی ده‌وت تۆ پێویسته ئارامت هه‌بێت و ئاوها توڕه نه‌بیت و سنگت فراوان بێت ، مه‌به‌ستی كابرای میسری له قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كتێبه‌كه هه‌رچه‌ند قه‌باره‌ی گه‌وره نییه به‌ڵام زانستی زۆری تێدایه‌و شایانی ئه‌و نرخه‌یه ،دوای ئه‌وه منیش پرسیاری نرخی كتێبێكم كرد به ناونیشانی(النحو الواضح) وتی ئه‌وه به شه‌ش هه‌زاره دوای داشكاندن و خۆم نووسیومه(من مؤلفاتي) ، به‌ڵام كه وتی خۆم كتێبه‌كه‌م نووسیوه ئیتر من ساردبوومه‌وه له كڕینی و نه‌مكڕی و بێ ده‌نگ ده‌رچووم.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-4-15 سلێمانی