هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان مه‌جهول و نه‌زانراو نییه ئه‌ندازه‌كه‌ی ، هه‌رگیز پێشبینی و مه‌زه‌نده ناكرێت ، له كاتێكدا ته‌ندروستی مرۆڤێك له‌وانه‌یه هیچ عه‌یبێكی تێدا نه‌بێت مردن له پڕ ده‌چێته سه‌ری و چۆكی پێداده‌دا ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌وانه‌یه كه‌سێك به هه‌موو لێكدانه‌وه‌ی زانستی و ڕوانگه‌ی پزیشكییه‌وه خۆری ژیانی له ئاوابووندا بێت كه چی ئه‌و پێشبینیانه هه‌ڵه ده‌رده‌چن و ساڵانێك هه‌لی له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێت…خۆزگه بۆ كاری چاكه هه‌میشه وا بزانین مه‌رگ میوانی نه‌خوازراوی نزیكمانه ، ئه‌وه‌ش بكه‌ینه پاڵنه‌ری كاركردن بۆ سه‌رخستنی دینی خوا و خزمه‌تی خه‌ڵكی له‌سه‌ر بنه‌ما جوانه‌كانی ئه‌و دینه كه پابه‌ند بوون پێوه‌ی سه‌ربه‌رزی دونیا‌و دواڕۆژه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-4-16 سلێمانی
