ئه‌گه‌ر چی زیاتر له بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به جه‌سته خورماتووم به جێهێشتووه ، به‌ڵام سوێند به خوا هه‌رگیز ماوه‌یه‌كم به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بووه به دڵ له‌و شاره دابڕابێتم ، له هه‌موو ئازارێكیش كه به‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كه‌وێت دڵ و هه‌ناوم ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێ ده‌گات ، چاكیش ده‌زانم ئه‌و شاره خۆڕاگر و برینداره تووشی چی برینێكی قووڵی غه‌درو ناپاكی و پیلانی جۆراوجۆر بووه‌ته‌وه له لایه‌ن دوژمن و هه‌ندێ له‌وانه‌ش كه دۆستیان پێ ده‌وترێت ، به‌ڵام ڕاستیه‌كی تاڵیش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پیلانه‌كه له دژی خورماتوو ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه جگه له ڕه‌حمه‌تی خوای باڵا ده‌ست و جوامێری و ئازایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره نه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و دڕه‌ندانه‌ی ده‌یانه‌ویت به‌هه‌ر نرخێك بێت ڕووی هاوكێشه‌كانی ئه‌و شاره به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی ده‌ره‌كیدا ببه‌ن ، هیچ تروسكاییه‌كی تر له ئاسۆی پاكدا وه‌دی ناكرێت.
2016-4-27 سلێمانی
