له هه‌موو جاده‌و كون و قوژبن و كۆڵانێكی دوزدا یادگارییه‌كم هه‌یه ، چونكه به‌هاری ته‌مه‌نم له‌وێ به‌سه‌ر برد ، كاتێك به ناچاری له ساڵی 1994 به یه‌كجاری ئه‌و شاره‌م به‌جێهێشت، سه‌ره‌تا وام ده‌زانی ناتوانم له‌ده‌ره‌وه‌ی دووز بژیم ، تا ماوه‌یه‌كیش به‌و هه‌سته‌وه مامه‌ڵه‌م ده‌كرد ، به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی شاره‌زاتره چی بۆ مرۆڤه‌كان باشتره‌و به سودتره ، هه‌موو شتیكیش له‌م گه‌ردوونه‌دا به‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره به‌ڕێوه ده‌چیت ، له پاش كه‌س و كاره‌كانم هیوای ژیان و هێزی ئه‌ژنۆو ڕوناكی دڵم هاوڕێكانم بوون كه به‌رده‌وام پێكه‌وه بووین ، ئه‌وان واتایه‌كی جوانیان به ژیانم به‌خشیبوو ، به‌ڵام ئه‌فسوس مردن و كوژران و خنكان و ڕفاندن و ده‌ركردن و ده‌ربه‌ده‌ر بوون كه تووشی زۆرێك له ڕه‌فیقه‌كانم بوون ، بوونه په‌رژینێكی ڕه‌ش له نێوان من و ئه‌و شاره دا، ئێستاش كه بیست و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونمدا له‌و شاره تێده‌په‌ڕێ ، كاتێك كه به‌سه‌ردان ده‌چمه‌وه وێڕای په‌ژاره‌ی بارودۆخه‌كه كه دامده‌گرێته‌وه ، یادگاریم له گه‌ڵ هاوڕێ له ده‌ستچووه‌كانمدا وه‌كو وێنه و وفیلمی به‌رجه‌سته ،ئازارێكی سه‌ختم پێ ده‌گه‌یه‌نێت و جارێكی تر په‌نا بۆ دوركه‌وتنەوه‌ی خێرا ده‌به‌م له خورماتوو.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-4-28 سلێمانی