بۆچوونی جیاوازم له گه‌ل بۆچوونی خۆمدا زۆر به‌لاوه ئاساییه ، ئه‌گه‌ر سه‌دو هه‌شتا پله جیاوازتریش تریش بێت ، چی وه‌كو ئایین واته كه‌سه‌كه ئه‌نتی ئایین ، مولحید ، بێ باوه‌ربێت ، یان داروینی وفرۆیدی ودیكارتي و وجودی بێت ، یان نه‌ته‌وه په‌رست بێت به‌و واتای جگه له نه‌ته‌وه‌ی خۆی خه‌ڵكی تر به نزمتر بزانێت ، به‌و باره‌كه‌ی تریشدا له گه‌ڵم جیاواز بێت: دژه سوننه‌ت بێت ، سۆفییه‌كی سه‌رسه‌ختی دوور له به‌ڵگه بێت وا بزانێت ئه‌ولیا له گه‌ردووندا قه‌رمانڕه‌وا خۆیانن، موعته‌زیلییه‌كی دڵ پڕ له گومان بێت له سه‌دا هه‌شتای ئیسلام به گومان بێت ، زۆر ئاساییه ، له‌م دینهم ولي دیني ، ئه‌وان به تیگه‌یشتنی خۆیان و منیش به تێگه‌یشتنی باوه‌ڕی خۆم ، له‌وانه‌شه له ناخمه‌وه به‌زه‌ییم به‌و كه‌سانه‌دا بیته‌وه ، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و نه‌یاره ئه‌ده‌ب و ئاكاری گفتوگۆ و ڕێزگرتن له‌به‌رانبه‌ری هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر نا من له ماڵی خۆمدا چی ناچارم ئه‌كات نه‌یاریكی ڕه‌زا قورسی قسه ناپاراو قسه‌م پێ بكات و سووكایه‌تی به ڕێباز‌و بۆچوونم بكات و قه‌بوڵی بكه‌م ، به‌ڵكو له هاوڕێتی ده‌ری ئه‌كه‌م و خه‌مێك و سه‌رئێشه‌یه‌كی كه‌متر ، كێشه‌كه‌ش كێشه‌ی ئه‌وه له ڕه‌چاو نه‌كردنی ئه‌ده‌بی گفتۆگۆ و قسه‌كردندا ، نه‌ك ئه‌وه‌ی من ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌م پێ قه‌بوڵه وه‌كو خۆم بیر بكاته‌وه.. حاشا ولله.
