دانه‌ری كتێب عه‌قڵی خۆی نمایش ده‌كات
دانانی كتێب، وه‌رگێڕانیش تا ڕادده‌یه‌ك، كارێكی قورسه و مه‌رج و ئامرازی زۆری پێویسته، له سه‌رده‌مانی دێریندا، به‌ڵكو تاكو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوویش، نووسه‌ر سه‌د جار بیری ده‌كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی كتێبێك بنووسێت یان به‌رهه‌مێك وه‌رگێڕێت، ده‌بوو چه‌ندین كه‌سی له خۆی شاره‌زاتر بیخوێننه‌وه‌و پشتگیری بكه‌ن، جاری وا بوو سه‌ره‌ڕای ته‌واو بوونی مه‌رجه‌كانیش ماوه‌یه‌كی تر ڕاده‌وه‌ستا، به‌ڵكو بیرۆكه‌یه‌ك یان پێشنیارێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و شیاوتر بكات بۆ بڵاوكردنه‌وه، وا دیاره ئه‌وان باوه‌ڕیان به وته‌كه‌ی زانای به ناوبانگ (الخطیب البغدادي) بووه كه فه‌رموویه‌تی: “من صنّف فقد جعل عقلَه على طبق يعرضه على الناس” واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كتێب داده‌نیت، وه‌كو ئه‌وه وایه عه‌قڵی خۆی له‌سه‌ر قاپێك دانابێت و بڵێت: خه‌ڵكینه، وه‌رن ته‌ماشای عه‌قڵی من بكه‌ن، یان وه‌كو وتراوه: من (ألف فقد استهدف). واته: هه‌ركێ كتێب بنووسێت، بۆ ڕه‌خنه گران خۆی وه‌كو نیشان دیاری كردووه.
به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا نووسه‌ران ئه‌و ترسه‌ی نووسه‌رو وه‌رگێڕه دێرینه‌كانیان نه‌ماوه‌و له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا كتێب ده‌نووسن و ڕه‌وانه‌ی چاپخانه‌شی ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه، جاری وا هه‌یه هه‌ست ده‌كرێت ئامانجێكی گه‌وره له دوای نووسینی كتیبه‌كانه‌وه به‌دی ناكرێت، واته نووسین ته‌نها بۆ نووسین یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوترێت، یان ڕاستره بڵێن: خۆی بڵێت من نووسینم هه‌یه و نووسه‌رم، كاڵبوونه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌م بواره هه‌ستیاره و ئه‌وجورئه‌ته زۆره‌ی نووسه‌ران له چاپكردنی (به‌رهه‌مه‌كانیان) نیشانی ئه‌ده‌ن، نه‌ك هه‌ر كرچ و كاڵییه‌كی هاوشێوه‌ی باری سیاسی و ئابووری وباره ناله‌باره‌كانی تر له كوردستان درووست كردووه، به‌ڵكو هانی كه‌سانێكی تریشی داوه له‌وانه‌ی تاكو ئیستا ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه چه‌ند كتێبێك دابنێن و توانای مادی و مه‌عنه‌ویشیان بۆ ڕه‌خساوه، په‌له بكه‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو نووسه‌رێك ناویان بچێته ڕیزی نووسه‌ران و وه‌رگێڕانه‌وه، گومانیشی تێدا نییه من مه‌به‌ستم له‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه به‌ڕێزانه نییه كه كتێبه‌كانیان ژماره‌یه‌كن له جیهانی نووسیندا و وه‌كو مه‌شخه‌ڵێك ڕێگای زانست و ڕۆشنبیری بۆ خه‌ڵكی ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-1-14 سلێمانی
