ئه‌م دونیا پێنج و دوو ڕۆژێكه ، هه‌ر كه‌سیش – هه‌ركێ هه‌بێت و هه‌رچی هه‌بێت – له گه‌ڵ مرد یه‌كسه‌ر قیامه‌تی هه‌ڵده‌سێت ، یه‌كێك له ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ش (الصبور) ه و ئه‌و وه‌كو به‌نده‌كانی په‌له‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی نییه له بێباوه‌ڕان ، ئه‌مڕۆ هه‌مووی تایبه‌ته به كرده‌وه‌و سبه‌ینێش هه‌مووی تایبه‌ته به پاداشتی كرده‌وه‌كان: (وَلَٰكِن لِّيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ) ئه‌وه‌نده‌ش بوار‌و هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنیت بۆ به‌نده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی پاساویان نه‌مێنیت و به به‌رچاوڕوونی بڕیاری كۆتایی خۆیان بده‌ن ،. هه‌ر كێ شاییسته‌ی ڕێنوێنی نه‌بێت خوای گه‌وره ڕێنوێنی ناكات ، به‌هه‌شت پشكی خۆی هه‌یه و دۆزه‌خیش پشكی خۆی هه‌یه ، جا ئه‌وه‌ی شاییسته‌ی یه‌كه‌میان بێت خوای گه‌وره به لوتف و چاكه‌ی خۆی یارمه‌تی ئه‌دات بۆ گه‌یشتن به مه‌نزڵگای خۆی ، ئه‌وه‌شی شاییسته‌ی دووه‌میان بێت خوای گه‌وره به دادگه‌ری خۆی ده‌رگای ڕینوینی و هیدایه‌تی لی داده‌خات و ئه‌و پینج و دوو ڕۆژه‌ی كه له ته‌مه‌نی دونیادا یه‌ك چركه‌ش نییه به دژایه‌تی دینی خوا به‌سه‌ری ده‌بات وفریای هیچیش ناكه‌وێت ، به‌ڵام گرنگه له په‌ڕاوگه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا پێش ئه‌وه‌ی به جێی بهێڵێت ئیمزایه‌كی سه‌ربه‌رزانه بكه‌یت و به په‌یامی به‌ندایه‌تی خۆت به ڕێك و پێكی هه‌ڵسیت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-23 سلێمانی
