ئه‌مه‌ی له كوردستان ئه‌گوزه‌رێ له سته‌م و گه‌نده‌ڵی و خۆسه‌پاندنی چه‌ند كه‌سێك به‌سه‌ر ته‌واوی میلله‌ت و قه‌بوڵكردنی میلله‌تیش بۆ ئه‌و نادادگه‌رییه‌و پێشێلكردنی یاسا و جورئه‌ت و ڕوداریی سه‌ختی به‌رپرسان و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌لێنه‌كان به به‌ڵێن و درۆی مه‌ودا كورت و و به ژێر گڵنانی ڕاستیه‌كان به ڕۆژی ڕووناك و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان و هێرش كردنه سه‌ر ئایینی نه‌وه‌د و نۆ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه داماوه به ده‌ست ئه‌وانه‌ی ساڵانێكه كردوویانه‌ته مانگایه‌ك و به‌رووبوومه‌كه‌ی ئه‌خۆن و له‌وانه‌یه گۆشته‌كه‌شی بخۆن له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا..له ڕاستیدا ئه‌مه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێت له شوێنێكی جیهاندا ناگوزه‌رێت و له خه‌یاڵ و ئه‌فسانه‌وه نزیكتره تاكو واقیع ، به‌ڵكو تێكڕای ئه‌م تراژیدیایه‌ی لێره ڕووده‌دات ده‌گونجێت وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌رهێنه‌ره‌كانی هۆلیوود بیكه‌ن به فلیمێكی ته‌راژیدی یان (الخیال العلمي) كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌ویدا ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاته‌كه‌یان.
إحسان برهان ا‌لدین