زۆر كه‌س به به‌هانه و بیانووی جۆراو جۆر پێیان ناخۆشه و ڕازی نابن به كه‌سی خراپ بڵێیت خراپ ، به شتی خراپ بڵێیت خراپ ،ئه‌ڵین خوا خۆی باشتری لێ ئه‌زانێ تۆ بۆ خۆت كردووه به دادوه‌ر ، به‌رگرییه‌كی ناڕاسته‌وخۆی سه‌رسه‌ختانه له كه‌س و بۆچوون وبیرۆكه‌ی خراپ و نابه‌جێ ده‌كه‌ن ، له كاتێكدا خۆیان باشن نازانم بۆ ئه‌وه‌نده دڵیان به ئه‌و كه‌س و بیرۆكه و ڕێبازه خراپانه ده‌سووتێ ، به ڕای من ئه‌وه تێكه‌لكردنی حه‌ق و ناحه‌قه ، و ڕێگری كردنه له جیاكردنه‌وه‌ی چه‌مكی باش و چه‌مكی خراپ ، ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ش ئه‌وان له‌سه‌رین بێ هۆكار و پالنه‌ر نییه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-10-5 سلێمانی