ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو له ئێمه زیاتر وابه‌سته بن به دینی خوا‌و به غیره‌تتر بن له‌سه‌ری ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ ئیسلام بژین و له‌سه‌ری نه‌ژین ، له‌و كاته‌ی ئێمه ده‌بینه به‌شێك له مێژوو ، له‌و ساته‌ی ده‌بینه لاپه‌ڕه‌یه‌كی یادگاری و ڕابوردوو ، ده‌بێت ئه‌و نه‌وه‌یه چۆن ته‌ماشای ئێمه بكه‌ن و چۆن هه‌ڵسه‌نگاندمان بۆ بكه‌ن ، به تایبه‌ت كه له‌و كاته‌دا ناوی زل و خۆڵ له چاوكردن و فرۆشتنی درووشمی بێ ناوه‌ڕۆك بوونی نابێت و هه‌موو ڕاستییه‌كان بێ په‌رده ئاشكرا بوونه ، ته‌نها كرده‌وه‌كانمان له‌به‌رده‌م نه‌وه‌یه‌كدا ده‌بێت كه ئیسلامیان نه‌كردووه‌ته ئامڕازیك بۆ خۆ پێگه‌یاندن و خۆ گه‌یاندن به پله‌و پایه‌ی دونیایی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ، حوكمی ئه‌وان له‌سه‌ر ئیمه بێگومان حوكمێكی ڕاست و بێ به‌زه‌ییانه ده‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-10-5 سلێمانی