له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی حه‌ق و ڕاستی دیار وئاشكران ، هیچ كاتێك له‌و شتانه‌ی حه‌ق تێیدا دیاره باوه‌رم به ڕای زۆرینه نییه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حه‌قه بێت ، ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشم له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قه بم هه‌ست به ته‌نیایی و نامۆیی ناكه‌م ، له بنچینه‌شه‌وه حه‌قی ڕه‌ها نابێت بخرێته ده‌نگدانه‌وه ، هه‌ر بۆیه له بیركردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت التفكیر الجماعي به گومانم و باوه‌ڕم وایه فشاری فه‌رمی و نافه‌رمی و ویستی كۆمه‌ڵگا درووستی ئه‌كا ، ئینجا ئه‌وه‌نده بۆچوونی زۆرینه‌م بینی به پێچه‌وانه‌ی حه‌ق له‌م ڕۆژگاره‌دا و له‌م كوردستانه‌دا، زۆرینه له بازنه‌ی گوماندایه له به‌رچاوم تاكو به پێی پێوه‌ره نه‌گۆڕه‌كان پێچه‌وانه‌ی گومانه‌كه‌مم بۆ ده‌رنه‌كه‌وێت.
إحسان برهان ا‌لدین
٧-١٠-٢٠١٦ سلێمانی