ئیسلام له پۆشاكێكی كوردیدا
ئیسلامییه‌كانی كوردستان – بگره له شوێنانی تریش- چی ئه‌وانه‌ی له بازنه‌ی حیزب‌دا كار ده‌كه‌ن و چی ئه‌وانه‌ش له ڕێكخراو‌و ناوی جیاوازدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه كار ده‌كه‌ن به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵیان زۆره:
* به‌شێكی زۆری ئیسلامیان وه‌رگرتووه و كاری پی ئه‌كه‌ن و قه‌ناعه‌تی ته‌واویان پێیه‌تی.
* به‌شێكیشیان به زمانی حاڵ و كردار – نه‌ك به گوفتار- ڕه‌فزكردووه و به بیانووی جۆراوجۆر ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌لایدا ناچن و به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی نكۆڵی لێ ئه‌كه‌ن.
* به‌شێكیشیان ده‌ستكاری كردووه وناویان گۆڕیوه‌و گونجاندوویانه و جوانكارییان بۆ كردووه‌و پۆزشیان بۆنه‌یارانی ئیسلام هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌مه به‌و شێوه نییه وا ئێوه تێگه‌یشتوون!
به كورتی: له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی خۆیان نوسخه‌یه‌كی گونجاوتر و ڤێرجنێكی سه‌رده‌میانه تریان لێی داتاشیوه‌و، ئه‌ڵێن ئه‌مه‌یه ئیسلامی ته‌واو، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م نوسخه‌یه له گه‌ڵ نوسخه ڕه‌سه‌نه‌كه‌دا جیاوازی زۆره!
إحسان برهان ا‌لدین
2017-12-8
