پێوه‌ری قسه وه‌رگرتن به‌لای هه‌ندێكه‌وه ، به‌ڵكو پێوه‌ری حه‌ق ناسینیش به‌لایانه‌وه به‌ستراوه به هه‌ندێك هۆكاری ڕواڵه‌تییه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه نه‌بن ئیتر به حه‌قی نازانن! وه‌كو شۆره‌ت و ناسراوی و زمان لووسی و ته‌نانه‌ت به جل و به‌رگیش وه‌كو جوبه‌و عه‌مامه ، به‌و پێوه‌ره سه‌قه‌ته بێت ئه‌و حه‌قه حه‌قه كه كه‌سێك له كه‌ناڵێكی ئاسمانی، یان هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر مینبه‌رێكه‌وه ڕایگه‌یه‌نێت، یان ئه‌و كه‌سه كه ئه‌یڵێت میزه‌رێكی به‌سه‌ره‌وه بێت ، یان زوو زوو له ته‌له‌فزیون ببینرێت و له ئێزگه‌وه ده‌نگی ببیسترێت ، ئیتر كێشه نییه ئه‌و ناوداره ویڵی ناویانگ ده‌ركردن بێت یان به كرێگرته‌ی شوێنێك بێت یان لاڕێیه‌كی گومڕا بێت ، یان هه‌موو كاڵاكه‌ی ته‌نها قسه‌كردن بێت!
زۆر به‌زییم به‌و كه‌سانه دێته‌وه كه به‌و شێوه بیر ئه‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ش به نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌بینم له نیشانه‌كانی غه‌ریبی ئیسلام و جاهیلیه‌تی نوێ، هۆكاره‌كه‌شی ته‌نها نه‌فامی و نه‌شاره‌زاییه له شه‌رعی خوا و بگره له یاسا و بنچینه ساده‌كانی دونیاش.
هه‌روه‌ها كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنه كه زۆرێك له خه‌ڵكی ئاڕاسته ده‌كات و جڵه‌ویان ده‌گرێته ده‌ست بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن.
إحسان برهان
2016-8-24 سلێمانی