بلۆكى بكه‌يت واى داده‌نێت بلۆكت به‌سه‌ريا كێشاوه!
نازانم بۆچى هه‌ندێ كه‌س ئه‌گه‌ر له هاوڕێتى ده‌ريبكه‌يت يان بلۆكى بكه‌يت، وا ده‌زانێت ساپيته‌ى ماڵه‌كه‌ى به‌سه‌را ڕوخاوه، خۆ هاوڕێتى به زۆر نابێت، ئه‌وه‌ى له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك هاوڕێتيتى نه‌ويست تۆيش له ئه‌و بێ منه‌ت به و مه‌يكه به وه‌سوه‌سه ودڵه‌ڕاوكێ بۆخۆت فه‌رموو له‌شه‌يتان بكه‌يت ڕۆڵى خۆى ببينێت و وا بزانيت كه‌سايه‌تيت له‌كه‌دار كراوه‌و پێويسته به هه‌ر نرخێك بووه تۆڵه‌ى خۆت بكه‌يته‌وه ، هه‌ر وه‌ها مه‌شيكه به پرسه‌و ماته‌مينى، پۆستێك بكه‌يت كه فڵانه كه‌س بلۆكى كردوويت و بلۆككراوه‌كانى تر‌ى ده‌ستى ئه‌و كه‌سه كۆ بكه‌يته‌وه و خۆت بكه‌يته سه‌ر شيوه‌ن وپێكه‌وه شين بگێڕن و به بێ ترسى خوا غه‌يبه‌ت بكه‌ن و له‌به‌ر سه‌ر خستنى نه‌فسى خۆتان ئه‌ستۆى خۆتان له گوناهان قورس بكه‌ن و چاكه‌و حه‌سه‌ناتى به نرخى خۆتان هه‌ر وا به خۆڕايى پێشكه‌شى ئه‌و كه‌سه بكه‌ن.
من خۆم چه‌ندين جار له‌به‌ر ڕاگرتنى په‌يوه‌ندى برايانه‌و له‌به‌ر دڵگران نه‌بوونم له كه‌سێك، ڕه‌نگه له هاوڕێتى ده‌ربچم، يان ده‌رى بكه‌م ، بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نديمان له ده‌ره‌وه‌ى فه‌يسبوك ساردى تێ نه‌كه‌وێت، زۆر كه‌س هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆشم ئه‌وێت حه‌ز ئه‌كه‌م له فه‌يسبوك هاوڕێم نه‌بێت چونكه ئه‌زانم جياواز بير ئه‌كه‌ينه‌وه،ئێسته‌ش چه‌ندين به‌ڕێزو خۆشه‌ويستى ترم داناوه – ئه‌گه‌ر له فيسبوك بمێنمه‌وه – له هاوڕێتى خۆم ده‌ريان بكه‌م! مه‌رج نيه له گه‌ڵ هه‌موو ئازيزانتدا له هه‌موو پرسێكدا هاو بۆچوون بيت، فه‌يسبوك چييه ببێته مايه‌ى زيزبوونى دوو برا يان دوو دراوسێ ، يان دوو هاوڕێى كار و پيشه.
بۆ نموونه كه ده‌زانم كه‌سێك له ڕووى فيكرييه‌وه.. له ڕووى زانستييه‌وه.. قه‌ناعه‌تى به بابه‌ته‌كانم نييه، يان به شێوازێك ڕه‌خنه ئه‌گرێت له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى برايه‌تى و هاوڕێيه‌تى، بۆ ئه‌وكه‌سانه بلۆك كردن به چاره‌سه‌ر ده‌بينم چونكه تاقه‌تى شه‌ڕه قسه‌و چه‌له‌حانێم نيه، خۆ له‌وانه‌شه هه‌ڵه بم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه ئه‌و هه‌نگاوه كارێكى هه‌ڵقوڵاو نييه له دژايه‌تى و خه‌ڵكى به‌كه‌مزانين ونابێت بلۆك كردن وه‌كو تاوانێك ته‌ماشا بكرێت به‌ڵكو به به‌شێك له ئازادى هه‌ڵبژارنى هاوڕێى و درێژه‌دان و نه‌دان به په‌ێوه‌ندى له گه‌ل كه‌سانى دياريكراودا، يان وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌ڕاسته‌وه بلۆكێكت به كه‌سێكدا كێشابێت! چه‌نديش خۆم له هاوڕێتى ده‌ركرابێتم، يان بلۆك كرابێتم ، هه‌رگيز خۆمم تێك نه‌داوه‌و ده‌ست بكه‌م به قسه‌هه‌ڵبه‌ستن و غه‌يبه‌ت كردن و كرده‌وه‌ى چاكه‌ى خۆم هه‌روا به خۆڕايى پێشكه‌شى خه‌ڵكى بكه‌م، گه‌ردنى هه‌موو كه‌سێكيش ئازاد بێت ئه‌گه‌ر بێ هيچ هۆكارێك له هاوڕێتى خۆى ده‌رم ده‌كات و به‌ڵينيش ده‌ده‌م هه‌رگيز پێى نه‌ڵێم بۆ هاوڕێتى خۆت ده‌رت كردم؟
گرنگه له مامه‌ڵه كردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆڕه‌دا كه ئاوێته‌يه‌كه له خه‌يرو شه‌ڕ ، له چاكه‌و له خراپه، ترسى خوامان هه‌بێت وسنووره‌كانى حه‌ڵاڵ و حه‌رام و حوكمه‌كانى شه‌رع نه‌به‌زينين.
2017-10-1 سلێمانى
