پارێزراوى له فيتنه‌ى ئه‌م ڕۆژگاره.. گه‌وره‌ترين كاره
له ماوه‌ى ڕابوردوودا – به‌ناچارى – چه‌ند جارێك باسى سياسه‌تم كرد، بۆيه ئه‌و ئاسوده‌ييه‌ى چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به جێهێشتى سياسه‌ت ودووركه‌وتنه‌وه‌ى ڕه‌ها له كارى حيزبى بۆم درووست بوو، خه‌ريك بوو جارێكى تر له خۆمى بشێوێنم وله ده‌ستى بده‌م، من دونيايه‌ك ڕه‌خنه‌م هه‌يه له‌مه‌ى پێى ده‌وترێت سياسه‌ت له كوردستاندا – به سياسه‌تى عه‌لمانى وئيسلاميشه‌وه – هاوكات هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى گۆڕانكاريشيم نييه، شه‌پۆله‌كان له‌وه به هێزترن كه‌سێك بتوانێت به پێچه‌وانه‌يان مه‌له بكات،، هه‌ر بۆيه دوا جار ئيسلامييه‌كانيش بڕيارياندا له گه‌ڵ ئاڕاسته‌ى شه‌پۆله‌كاندا مه‌له بكه‌ن، ئه‌و ده‌سته‌ى ناتوانيت بييبڕيت ماچى بكه! ئا لێره‌شه‌وه فه‌لسه‌فه‌ى بێ ده‌نگى وبێ هيوايى چاكسازه‌كانم بۆ ده‌ركه‌وت، جا كه منێك ناتوانم بيانگێڕمه‌وه سه‌ر ڕێگاى ڕاست، باشتره ئاسووده‌يى خۆم تێك نه‌ده‌م و به دڵم نكۆڵى له هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ك بكه‌م كه له‌گه‌ڵ دينه‌كه‌م ناگونجيت و، حۆم بێ به‌رى بكه‌م و به‌وه پۆزش له لاى خوا بۆ خۆم بهێنمه‌وه، به باس كردنى زانستى شه‌رعى – كه ئه‌وه‌ش ته‌واو له ناوماندا كاڵبووه‌ته‌وه – ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمه جێبه‌جێى ئه‌كه‌م، كێ وه‌ريگرت مايه‌ى خۆشحاڵيمه‌و كێش ڕه‌تيكرده‌وه‌و گالته‌ى پێكرد مايه‌ى خه‌مباريمه..
كه باسى سياسه‌ت ده‌كه‌م دڵم توند ده‌بێت وهه‌ست ده‌كه‌م نه‌خشه‌ى فيتره‌تم به ده‌ستى خۆم ده‌شێوينم، هيوادارم كه‌مترين پۆستم له‌مه‌ولا په‌يوه‌ندى به سياسه‌ته‌وه هه‌بێت.
إحسان برهان الدين
2017-10-4 سلێمانى
