أحمد الطيب ئه‌وه‌نده‌ى ماوه به موسوڵمانان بڵێت ببنه بوزى!
شه‌يخى ئه‌زهه‌ر له كۆنگره‌ى (ملتقى شباب بورما للحوار من أجل السلام)، ستايشى ئايينى بوزاييه‌كان ده‌كات و ته‌نانه‌ت ستايشێكى باشترى بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و ئايينى پيرۆزى ئيسلام نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قى وتاره‌كه‌يه‌تى كردوومه به كوردى، ده‌ڵێت:
(ئێمه له كۆلێژى بنه‌ماكانى ئايين له‌ئه‌زهه‌ر له‌و كاته‌ى ژياننامه‌ى داناكانى ڕۆژهه‌ڵاتمان ده‌خوێند ئه‌وه فێر بووين كه ئايينى بوزا ئايينێكى مرۆڤدۆستانه‌و پڕ له ئاكارو ڕه‌وشتى جوانه، خودى بوزايش ئه‌و دانا هێمن و بێ ده‌نگه، يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين كه‌سايه‌تييه‌كانى مێژووى مرۆڤايه‌تى، ديارترين ئاكاره‌كانيشى هێمنى و ودانايى و سۆز خۆشه‌ويستى بووه، گه‌وره‌ترين مێژووناسه‌كانيش له هه‌موو جيهاندا په‌يامه‌كه‌ى بوزايان به ئايينى ئه‌وپه‌ڕى ميهره‌بانى ستايش كردووه، به‌وه‌ش كه بوزا كه‌سێكى نه‌رم ونيان وئاشتيخواز و له خۆبورده‌و خۆ به‌كه‌مزان بووه، به‌ڵكو كه‌سێكى ئاسان و نرم و نزيك بووه له خه‌ڵكى، ڕاسپارده‌كانيشى هه‌مووى ده‌رباره‌ى خۆشه‌ويستى وچاكه‌كردن بووه له‌گه‌ل خه‌ڵكيدا).
