(به‌ڵێ) ویستی زۆرینه‌تان بوو ئیتر بۆ خۆتان له ده ره نجامه كانى پاك ده‌كه‌نه‌وه؟
ڕیفراندۆم سه‌ركێشییه‌ك وهه‌ڵه‌یه‌كی پشت شكێن بوو میلله‌تێك تییدا به‌شدار بوو، به‌رزانی خاوه‌ن بیرۆكه‌كه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی بوو، ویستی له ده‌ره‌گایه‌كی به‌رینه‌وه بچێته ناو مێژووه‌وه، یان ویستی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی زیاتر بسه‌پێنێت و ڕه‌گی پی داكوتێت، یان به هه‌ر هۆكار و ئامانجێكی تر دوا جار كردی و ئامانجه‌كانی نه‌پێكاو نزیكیشه به پێچه‌وانه‌وه بشكێته‌وه سه‌ری، به‌ڵام با به ویژدانه‌وه قسه بكه‌ین، زۆرینه‌ی خه‌ڵك و مه‌لاكان و كه‌سایه‌تییه ئیسلامی وعه‌لمانییه‌كان وسه‌ركردایه‌تی وبنكردایه‌تی هه‌موو حیزبه‌كان – به ئیسلامی و به عه‌لمانییه‌وه – ملكه‌چی ئیراده‌ی به‌رزانی بوون و به قه‌ناعه‌ت بێت یان بۆ ڕازیكردنی ئه‌و بێت به یه‌ك ده‌نگ و به زۆرینه‌ی ڕه‌ها وتیان به‌ڵێ و هه‌زار جار به‌ڵێ؛ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له كۆتا ساته‌كانی پێش ڕیفراندۆمدا ته‌وبه‌یان له دوو دڵی خۆیان كرد وله‌گه‌ڵ كاروانه‌كه كه‌وتن وچاره‌نووسی خۆیان به سته چاره‌نووسی ئه‌وانه‌وه، ئیتر بۆچی ئێستا ده‌تانه‌وێت خۆتانی لێ پاك بكه‌نه‌وه‌و لێپرسراوێتییه‌كه بخه‌نه سه‌ر یه‌ك كه‌س ، یان یه‌ك لایه‌ن، ڕیفراندۆم ویستی گه‌لێكی مه‌ست بوو به بێ لێ وردبوونه‌وه‌و بیركردنه‌وه له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و كاره‌ی، ئێستاش هه‌موان به‌رپرسن له ئاكامه‌كانی.. به سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و به ترسی ده‌سه‌ڵات و ته‌ماحی پله‌و پایه‌و پاساوی جۆراوجۆر دوا جار هه‌موان به ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی ڕازیبوون و وتیان به‌ڵێ بۆ ده‌وڵه‌تێك كه هیچ مه‌رجێكی درووست بوونی له سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع دا نییه، به‌ڵام قه‌یناكا هه‌ر به‌ڵێ و هه‌ر به‌ڵێ.