به‌جێمان مه‌هێڵین ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتانین
پۆستی كاتی
بارزانی وه‌كو شۆفێری پاسێك بوو به‌ره‌و سه‌فه‌رێكی ڕێگای مه‌رگ و خۆكوژی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نزیك له مه‌حاڵ و خه‌یاڵ به بڕیارێكی تاك ڕه‌وی ملی ڕێگای گرتبوو، بانگهێشتی هه‌موانی كرد و به‌ڕاسته‌وخۆ زۆریشی له‌كه‌س نه‌كرد، وتی كێ له‌گه‌ڵمان سه‌رده‌كه‌ویت حاڵی حاڵی ئێمه‌یه، كێیش سه‌رناكه‌وێت و پێمان ڕازی نابێت ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ به ئامانج گه‌یشتین ئه‌وان به خائین و كه‌سی بێ كه‌ڵك ده‌ژمێرێن! به گوتاری نیشتمان په‌روه‌رانه و وڕه‌نگه به ترس و له‌وانه‌شه به ته‌ماح و به هه‌ر ڕێگه‌و شێوازێك توانی بانگی له‌خه‌ڵكی كرد له گه‌ڵی سه‌ركه‌ون ونه‌شیوت به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كه مسۆگه‌ره، سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كه‌ش وتی سه‌ری گرت ئه‌وه باشه، سه‌ریشی نه‌گرت خۆم ته‌واوی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرم، ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ش بێ ئه‌وه‌ی پرسیار له خۆیان بكه‌ن؛ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م پاسه وه‌رگه‌ڕا وكه‌وته شیوێكه‌وه، بارزانی چۆن ده‌توانێت لێپرسراوێتی هه‌ڵگرێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر وتی من هه‌ڵه بووم و داوای لێبوردنی كرد – كه ناشی كات – داوای لێبوردنه‌كه‌ی چی برێنیك سارێژ ده‌كات و چی زیانێك قه‌ره‌بوو ده‌كات ؟
به‌شێكی زۆر له ئیسلامییه‌كان له پێشی پێشه‌وه‌ی پاسه‌كه دانیشتن و خۆیان له‌گه‌ل خاوه‌ن نه‌خشه‌ی گه‌شته‌كه كرد به خاوه‌نی پرۆسه‌كه و چاره‌نووسی خۆیان به چاره‌نووسی ئه‌وانه‌وه گرێدا ، سه‌ره‌ڕای دوو دیدی جیاواز و دوو سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتن كه له بنچینه‌دا هیچیان له‌یه‌كتر ناچن ، به ئه‌سته‌م ئه‌و دوو هزر وته‌وژه‌مه دژه‌یه‌كتروبه ڕواڵه‌ت جیاوازه‌ت له یه‌كتر جیاده‌كرده‌وه!
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا دوو هێزی سیاسی یه‌كێكیان عه‌لمانی وئه‌وی تریان ئیسلامی له گۆڕه‌پانی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی كوردستاندا، كه سه‌رده‌می تێكچوونی چه‌مكه‌كان و له‌بیركردنی هێڵه سووره‌كانی بیروباوه‌ڕ ئه‌وانی كردبوو به هاوڕێی و هاوپه‌یمانی واتایی و براده‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی، له مه‌ڕ ئه‌م باسه كه پڕ بوو له نیشانه‌ی پرسیار ، دوودڵ و ڕا ڕا بوون، حه‌زیان له پشتگیری هه‌ردوولا بوو، هه‌م خه‌ڵك و هه‌م ده‌سه‌ڵاتیش ، حه‌زیان له نه‌خێر بوو له‌به‌ر هه‌ندی هۆكار، هاوكات حه‌زیان له به‌ڵێ ش بوو له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری تر، به قسه‌ی كوردان حه‌زیان له خواردنی خورمش بوو، ده‌یانهێنا و ده‌یانرد بڕیارێكیان پی نه‌ده‌درا و كاتیشیان له‌سه‌ر حیساب بوو، تا گه‌یشته ئه‌و ئێواره‌ی به به‌یانییه‌كه‌یدا گه‌شتیاره‌كان به‌ڕێده‌وكه‌وتن وله هاوڕێتی ئه‌وانیش زۆر بێ منه‌ت بوون، ، به‌ڵام دوا جار نه‌فره‌تیان له شه‌یتان كرد و پشتیان له دروشمه‌كانی خۆیان كرد و هاواریان له ڕێبه‌ری گه‌شته‌كه كرد و وتیان: ئێمه‌یش له‌گه‌ڵتانین و به جێ‌مان مه‌هێڵن، ڕێبه‌ركه‌ش به بێ باكییه‌كی زۆره‌وه وتی : دره‌نگ هاتن بۆیه جێگه‌تان له دوای دواوه‌یه فه‌رموون سه‌ركه‌ون ، پاشگه‌زبوون و په‌شیمان بووه‌نه‌وه‌تان جێگای پێزانینه به‌لامانه‌وه ، دواییش كه پاسه‌كه وه‌رگه‌ڕا و ئه‌وه‌ی تیاچوو تیاچووو ، ئه‌وه‌ش سه‌روملی شكا و زیانی مادی و مه‌عنه‌وی كرد كردی، ئه‌و براده‌رانه‌ی دوای دواوه‌وه‌ی پاسه كه سه‌ریان كێشای به به‌ردی واقیعدا وده‌ركه‌وت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان زۆر هه‌ڵه بووه و له خه‌وی ڕۆژی پێشوو ئاگایان بوویه‌وه، خۆیان له تۆزی ڕووداوه‌كه ته‌كان و وه‌كو ئه‌وه‌ی نه بایان بینیبێت نه باران، دووباره خۆیان كۆكرده‌وه‌وه و پاڵپشت به نه‌مان وڕسوابوونی لۆژیك له دیمه‌نی سیاسی كوردستاندا وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ر له بنچینه‌وه له پاسه‌كه له گه‌ڵیان نه‌بووبن و په‌نجه‌یان به مه‌ره‌كه‌بی خۆكوژی كوردا نه‌كربێت ، دیسان كه‌وتنه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی زل و وه‌كو كه‌سانی زانا و دانا و دڵسۆز كه پاك وپارا بووبن له‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وانی تر تووشی بوون، ده‌ستیان كرد به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ده‌رچوونی خه‌ڵكی له‌و كاره‌ساته.
به داخه‌وه ئێوه له‌وه لاوازترن بتوانن گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری له ژیانی خه‌ڵكیدا بكه‌ن ، چونكه ئیوه خۆتان به‌شیكن له مه‌ینه‌تی ئه‌وان و به دیاریكراویش به‌شێكی سه‌ره‌كی بوون له دوا كاره‌سات كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا هات، لاوازی و له‌رزۆكی هه‌ڵوێسته‌كانتان له ڕۆژی ڕوناك دیارتر بوو، ئێسته‌ش هێزی خۆتان له لاوازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بینن كه ئێوه به‌شداری دوا نسكۆیان بوون، بیمار چۆن چاره‌سه‌ری بیمار ده‌كات؟ نازانم ئه‌و ڕووه قایمه‌تان سه‌رچاوه‌ی هێزی له كێ و له كوێ وه‌رده‌گرێت، له مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و ده‌ره‌نجاماكانی ڕیفراندۆم، ئێوه‌ش هه‌روه‌كو ئه‌وانن و هیچ جیاوازیتان نییه، وتیان به‌ڵی وتتان به‌ڵێ، ته‌نها كه‌مێك دره‌نگ وتتان ئه‌وه‌ش خاڵێك لاوازییه بۆ ئێوه نه‌ك به‌ك هێز، خۆ جیاكردنه‌وه‌تان ته‌نها خۆ خه‌ڵه‌تاندنه! نهێنییه‌كیش كه ئێوه‌ی جیاوازی له یه‌كتر له ڕووی دیدو تێروانین وئایدۆلۆجیا كۆكردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی نه به ڕازی كردنی خوا‌و نه به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیشه‌وه هه‌یه، ئێوه‌ش خه‌می دوا ڕۆژی خۆتانه‌و شینی هه‌ڵبژاردن ده‌گێڕن، بۆیه دڵخۆشكردن به ئێوه‌ش دڵخۆشكردنه به خه‌ونی بێ بنه‌ماو خه‌یاڵی په‌تی، ئێوه‌ش پێویستیتان له‌وانی تر كه‌متر نییه به كه‌مێك بیركردنه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه وهه‌ستكردن به ئازاری ویژدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باشه ئێوه‌ی حیزب و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌مووتان به عه‌لمانی و ئیسلامیتانه‌وه، تووشی میلله‌تێكی زاكیره لاوازی عاتیفی بوونه یاده‌وه‌ری وه‌كو یاده‌وه‌ری مناڵ وایه، به هه‌موو شتێك قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی ده‌كرێت ڕووداوه‌كانی سبه‌ینێ بۆی لاده‌بات و له‌بیری ده‌كات وه‌كو ئه‌وه‌ی هیچ له‌و باره‌وه ڕووی نه‌دابێت وایه.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-10-25 سلێمانی
