ئێمه ترسی خۆمانمانه یان دینه‌كه‌مان له حه‌شد؟
به‌وه گه‌یشتووم زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دوعا له حه‌شدی شه‌عبی ئه‌كه‌ن و داواكارن خوای گه‌وره زاڵیان نه‌كاته سه‌رماندا، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه لێیان ده‌ترسن سته‌ممان لێ بكه‌ن و به هاتنیان كوردایه‌تی و بارودۆخی ژیانمان لێ تێك بده‌ن، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێن و ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رمانه‌وه شیعه‌گه‌ری له ناومان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و له‌عنه‌ت له هاوه‌ڵان ده‌كه‌ن و به ناو موتعه‌وه داوێن پیسیمان له‌ناودا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت مامۆستایانی ئایینی دوعاكانیان له حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌هه‌ندێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تیایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وان وه‌كو كوردێك دوعا ده‌كه‌ن به ڕاسته‌وخۆ و به ناڕاسته‌وخۆ به ده‌م گریانه‌وه له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ڵێن: خوایه ڕێگه‌ی حه‌شد نه‌ده‌ی زاڵ ببنه سه‌رمان و كوردایه‌تیمان لێ تێك بده‌ن! به زمانی حاڵیش ده‌ڵێن: خوایه ده‌ست بگریته باڵی عه‌لمانی ودیموكراسی خوازه‌كانی لای حۆمانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵيان نییه ئه‌وه نه‌بێت مووچه‌كه‌مان به ته‌وای پێ بده‌ن و ئاو‌و كاره‌باوخزمه‌تگوزاری و نه‌وتمان بۆ زستان بۆ دابین بكه‌ن! دوعاكانمان له‌و حه‌شد و مه‌شده له ترسی گیانی خۆمان و تیكچوونی بژێوی و گوزه‌رانمانه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ونی ده‌وله‌ته‌كه‌مانه به هۆی ئه‌وانه‌وه، نه‌ك له‌به‌ر دڵسۆزیمان بێت له‌سه‌ر دینه‌كه‌مان نه‌وه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو شیعه كه ناسراون به دوژمنایه‌تی سوننه به‌رنامه‌ی تێكدانی دینداریمان بۆ دابڕێژن و زیانی ئایینی و مه‌زهه‌بیمان پی بگه‌یه‌نن!
خاكمان به‌سه‌ر بۆ ئه‌و په‌یوه‌نده‌ییه لاوازه‌مان له گه‌ل خوا و له‌گه‌ڵ دینه‌كه‌مان، به ته‌مایشین خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتنمان وه‌كو باران له ئاسمانه‌وه بۆ ببارینێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-10-27 سلێمانی
