كه‌سێك خوا گه‌وره‌ى بكات كه‌س ناتوانێت بچوكى بكاته‌وه مێژوو
(ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت، سه‌ره‌ڕاى زانست و پله‌و پايه‌ى به‌رزى، كه‌سێكى زۆر خۆ به‌كه‌م زان بوو، حه‌زى له شكاندنى نه‌فسى خۆى بوو له‌به‌رده‌م خه‌ڵكيدا، ئه‌گه‌ر كه‌سێكيش له ڕوو ستايشى بكردايه، زۆرى پێ ناخۆش بوو، (ابن القيم ) ى قوتابى نزيكى شێخ له‌و باره‌وه فه‌رموويه‌تى:
” كان كثيراً ما يقول ما لي شي‌ء ولا مني شي‌ء ولا فيّ شي‌ء ” واته ده‌يوت: من هيچم نييه ، يان هيچم تيا به‌سه‌ر نييه! هيچيشم تيا نييه له‌وه‌ى باس ئه‌كرێت!
هه‌روه‌ها كه‌سێك ستايشى بكردايه له ڕوو ئه‌يفه‌رموو: ” والله إني إلى الآن أجدد إسلامي كل وقت وما أسلمت بعد إسلاما جيداً ” واته: من تاكو ئێستا به‌رده‌وام ئيسلامه‌تى خۆم نوێ ئه‌كه‌مه‌وه و ديندارى خۆمم به‌دڵ نييه. (جا وه‌ره به‌راوردى حاڵى خۆمان بكه‌ين له‌گه‌ڵ ئه‌و زانا‌و موجاهيده گه‌وره‌ى كه له ئيسلامه‌تى خۆى ڕ‌ازى نييه)!
زۆر جاريش له كۆڕه‌كانى و له كتێبه‌كانيدا ئه‌م هۆنراوه‌ى دووباره ئه‌كرده‌وه :
أنا المكدي وابن المكدي وهكذا كان أبي و جدي..واته: من سواڵكه‌رو كوڕى سواڵكه‌رم، باوك و باپيره‌شم هه‌ر وا بوونه، له كاتێكدا نه‌ك هه‌ر خۆى زانا‌و موجاهيدێكى گه‌وره بوو، به‌ڵكو باپيره‌شى زانايه‌كى ناودارو گه‌وره بوو، سڵاو وڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره وه‌كو لێزمه‌ى باران بڕژێته سه‌ر گۆڕت، ئه‌ى زاناى مه‌زن، ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى دواى حه‌وت سه‌ده تازه خۆشه‌ويستانت به مليۆنه‌ها سوود له نووسينه‌كانت ئه‌بينن و وه‌كو ئه‌وه‌ى له ناوماندا بيت و هێشتا نه‌مردبيت و له ژياندا بيت وايه.
فێرخوازى دێڕێك له مه‌جموعى فه‌تاواكه‌ت
إحسان برهان الدين
سێيه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان 1438
