چۆن هاوخه‌مى بۆ موسوڵمانانى بۆرما ده‌ربڕين؟
ڕاستييه‌كى تاڵه به‌ڵام نابێت خۆمانى لێ بێ ئاگا بكه‌ين: ئێمه به‌رانبه‌ر كاره‌ساتى موسوڵمانانى بۆرما ده‌سته‌وسانين، ئه‌وه‌ى كاريگه‌رى بێت نيمانه، مه‌گه‌ر به به نزا‌و پاڕانه‌وه و پاڵپشتى واتايى دڵمان له‌گه‌ڵيان بێت و بۆ حاڵيان غه‌مبار بين، يان وينه‌ى پرۆفايله‌كانمان به وێنه‌ى كاره‌ساته‌كانيان بگۆڕين، بكوژانى موسوڵمانان له‌و هه‌رێمه له لايه‌ن كوفرى جيهانييه‌وه پشتگيرى ده‌كرێن، به‌رانبه‌ر ئه‌و دڕه‌ندييشه خه‌ڵاتى نۆبڵيان بۆ (ئاشتى ) پێده‌ده‌ن!
ئێمه‌ى موسوڵمانى كورد كه له بێ ده‌سه‌ڵاتيمان له گۆرانكارى وڕه‌تكردنه‌وه‌ى سته‌م له‌سه‌ر خۆيشمان – نه‌خوازه‌ڵا له‌سه‌ر ميلله‌تانى تر- ژماره‌ى پێوانه‌ييمان تۆماركردووه، سه‌باره‌ت به كاره‌ساتى هاودينه‌كانمان له بۆرما وه‌كو كه‌سێكين دڵمان پڕ له داخ و په‌ژاره بێت و حه‌ز بكه‌ين له فه‌يسبوكه‌وه كه‌مێك له‌و غه‌م و په‌ژاره ده‌ربڕين، من ئه‌ڵێم: سه‌ره‌ڕاى بێ سوودى ده‌ربڕينى ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌بوونى ئه‌و هه‌سته نيشانه‌يه‌كى باشه كه ئێمه هێشتا هه‌ستى موسوڵمانيتى وبرايه‌تى ئيسلام و هاوخه‌ميمان تێدا ماوه، چه‌ند سه‌رنج و تێبينييه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌يه:
1- بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه ڕاسته چه‌وساندنه‌وه‌ى موسوڵمانان و دڕه‌نده‌يي بوزييه‌كان نيشان ئه‌دا، تاوانه‌كانيش به به‌رچاو بن كاريگه‌رترن له‌وه‌ى ته‌نها به نووسين بخوێنرێنه‌وه ، به‌ڵام من پێم وايه خراپه‌ى له باشه‌ى زۆرتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى:
* ئه‌و وێنانه زۆرێكى ڕاست نييه و وێنه‌ى كاره‌ساتى تره له صين و تايله‌ند و وڵاتانى تر، يان وێنه‌ى بوزييه‌كانه كوژراوه‌كانى خۆيان ئه‌سوتينن له دواى بومه‌له‌رزه و ڕوداوى له‌و جۆره، يان وێنه‌ى ئافره‌تێكه بوراوه‌ته‌وه له سه‌رجاده‌يه‌ك و مناڵه‌كه‌ى به‌سه‌ريدا ده‌گرێ و شتى له‌و جۆره، ئه‌وانه‌ى ئه‌و وێنانه به ناو موسوڵمانى بۆرما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه مه‌به‌ستيان بچووك كردنه‌وه‌و زيان گه‌ياندنه به كێشه‌ى ئه‌وان و ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له زۆر قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌كرێت له ڕاكه‌ياندنه‌كان، دوژمنانى ئيسلام گاڵته به‌ساده‌يى موسوڵمانان ده‌كه‌ن كه به‌بێ وردبوونه‌وه باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ن.
* ئه‌ووێنانه دڵى دوژمنانى ئيسلامى پێ خۆش ئه‌بێت و ئه‌وان پێيان خۆشه هه‌رچى موسوڵمانى دونيا هه‌يه وايان به‌سه‌ر بێت.
* ئه‌و وێنانه زۆر جار گرته‌و ديمه‌نى ناشه‌رعى تێدايه له لاشه‌ى ئافره‌ت و ده‌ركه‌وتنيان له هه‌ندێ حاڵه‌ت كه نادرووسته له‌ڕووى شه‌رعه‌وه.
* ئه‌و وێنانه جۆرێك له بێ هيوايى و هه‌ستى به‌زين و سته‌م لێكراوى و كاردانه‌وه‌ى نه‌خوازراو نه‌خۆشى ده‌روونى له‌لاى موسوڵمانان درووست ده‌كه‌ن كه زيانى هه‌يه و سوودى نييه.
2- له جياتى ئه‌وه‌ش – به بڕواى من – باشتره په‌ند و وانه له‌و كاره‌ساته وه‌رگرين، زۆرێكمان تا ئێستا حه‌قيقه‌تى ئه‌و بارودۆخه نازانێت چۆنه، با هيچ نه‌بێت سه‌د لاپه‌ڕه‌ێه‌ك له‌و باره‌وه بخوێنينه‌وه، ئينجا با ئه‌و كاره‌ساته كه به به‌رچاوى جيهانه‌وه ڕوو ئه‌دات و به پشتگيرى و بێ ده‌نگى ئه‌وان ئه‌نجام ئه‌درێت، با وامان لێ بكات ئه‌مريكاو ده‌وڵه‌تانى ڕۆژئاوا به شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه وه‌كو خۆيان نه‌ك دروشمه درۆينه‌كانيان بناسين، با به‌يه‌كجارى بزانين ئه‌وانه دوژمنى مرۆڤايه‌تين جگه له‌خۆيان نه‌بێت، با له‌وه تێبگه‌ين كه ئه‌وان دوژمنى سه‌رسه‌ختى ئيسلامن و هه‌ر ئه‌وانن نه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى جه‌نگى خاچپه‌رستان، ئێستا تۆڵه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانى صلاح الدين و عوسمانييه‌كانمان لێ ئه‌كه‌نه‌وه، به‌م وانه ده‌ربچين زۆر له گۆڕينى وێنه‌ى پڕۆفايله‌كانمان به وێنه‌ى ئازاره‌كانى خه‌ڵكى بۆرما باشتره.
3- ئه‌توانين وه‌كو هه‌لێك ئه‌م كاره‌ساته بقۆزينه‌وه بۆ نزيك بوونه‌وه‌مان له خواى گه‌وره، چونكه موسوڵمانان ئه‌گه‌ر باش له دين و بيروباوه‌رى خۆيان تێبگه‌ن جگه له خواى گه‌وره كه‌سيان نييه له‌و جيهانه به‌رينه‌دا، وا به چاوى خۆمان ده‌بينين ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا و پاشكۆ به ناو موسوڵمانه‌كايان به يه‌ك ده‌نگ و يه‌ك ده‌ست بڕيارى دژايه‌تى ئيسلام و موسوڵمانانيان داوه، كه‌سيش نييه بێته هاناى خه‌ڵكى موسوڵمانى بۆرماو هيچ جێگه‌ى تر له‌سه‌ر زه‌وى، ئێمه‌ى موسوڵمانيش هيچمان پي ناكرێت، چونكه موسوڵمانان په‌رته‌وازه‌ن و زۆريكيان هه‌ر به‌نا موسوڵمانن و به ئه‌سته‌م له‌گه‌ل ناموسوڵمانه‌كاندا جيا ئه‌كرێنه‌وه.
4- با به‌و ڕاستيه تاڵه ده‌ربچين له‌م كاره‌ساته‌ى بۆرما: كه موسوڵمانان خۆيان به خاوه‌نى دينه‌كه‌يان نازانن و ئاماده نين هيچ قوربانييه‌كى بۆ بده‌ن، نه ده‌وڵه‌تێك نه حيزب و لايه‌نێكى ئيسلامى ، نه موسوڵمانان به شێوه‌يه‌كى گشتى، نه‌ك له بۆرما به‌ڵكو له وڵاته‌كانى خۆيشيان تواناى به‌رگرى كردنيان له خۆيان نييه وه‌كو موسوڵمانانى سه‌رده‌مى ته‌تارو مه‌غۆله‌كانيان پێ هاتووه، يه‌ك سه‌رباز موسوڵمانانى ڕيز ده‌كرد و به ته‌نها خۆى ده‌يكوشتن و هه‌موويان وه‌كو مه‌ڕ چاوه‌ڕێى سه‌ربڕينى خۆيان ده‌كرد، بۆ نموونه نه‌ك توانايان نييه به‌رانبه‌ر ئه‌و بوزييانه جيهاد ڕابگه‌يه‌نن ، به‌ڵكو ڕێژه‌يه‌كى زۆر زۆريان ئه‌و وشه – با به‌رانبه‌ر بوزييه دڕنده‌كانيش بێت – به توند ڕه‌وى ئه‌زانن و ئه‌گه‌ر موسوڵمانێك – خوا نه‌خواسته – خه‌ياڵى بۆ ئه‌و ڕێگه چاره بڕوات وهانى بۆرمايى و به‌نگالييه‌كان بدات له دژى بوزييه‌كان به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن، يه‌كسه‌ر به تيرۆريست ناوى تۆمار ده‌كرێت.
5- گه‌وره‌ترين به‌ڵگه له‌سه‌ر ڕاستگۆيى پشتگيريمان بۆ ئه‌وان كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌يه بۆيان، موسوڵمان به پاره تاقى ئه‌كريته‌وه ، قسه ونووسين و گۆڕينى وينه‌ى پرۆفايل هيچى تێناچێت و هه‌موو كه‌سێك پێى ئه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له تواناى ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت پاره پێوه‌رى ڕاستگۆييه ، بێگومان جۆرێكيشه له جۆره‌كانى كۆشش و جيهاد له پێناو خواى گه‌وره، چونكه هه‌وڵ وجوهدێكه به خه‌رجى ده‌ده‌يت له پێناو براو خوشكه‌كانتدا.
6- له‌م كاره‌ساته‌ى بۆرماييه‌كان باسى هه‌ندێ هه‌ڵوێستى باشى ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن، من خۆم گوێم له هيچ نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راست بێت به‌ده‌ر له هه‌رچى ڕه‌خنه‌و سه‌رنجێك كه له‌سه‌ر ئه‌و كابرا هه‌يه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى هه‌ڵوێستێكى مه‌ردانه‌يه و هيچ نه‌بێت ده‌كرێت له‌م مه‌سه‌له پێى بوترێت له هه‌موو سه‌رۆكى وڵاته عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌كان پياوتر و به‌غيره‌تتره، قسه‌ى حه‌ق و هه‌ڵوێستى مه‌ردانه پێويسته دانى پيابنرێت له هه‌ركێيه‌ك ده‌ركه‌وێت، ئه‌م قسه‌م ده‌رباره‌ى ئه‌و سه‌رۆكه مه‌عناى ئه‌وه نييه شێوازى ديندارى ئه‌و ئيسلامه‌تييه‌ى له توركيا ئه‌نجامى ئه‌دات به‌ڕاستى بزانم.
7- له كۆتاييشدا من له گرنگى و بايه‌خى بڵاوكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى ئه‌وان و پشتگيرى كردنى و باسكردنى له هه‌موو شوێنێكدا كه‌م ناكه‌مه‌وه، به يه‌ك وشه‌ش له‌گه‌ڵيان بيت پاداشتت لاى خواى گه‌وره هه‌يه، خوێندكارى له خوێندنگاكه‌ت، فه‌رمانبه‌رى له فه‌رمانگاكه‌ت، پزيشكى له نه‌خۆشخانه‌و عياده‌كه‌ت، خاوه‌ن پێشه‌ى له دوكان و جێگاى كاره‌كه‌ت، دتوانيت باسى كاره‌ساتى موسوڵمانانى بۆرما بكه‌يت، له ناو پاص وته‌كسى و فه‌رمانگه‌و نۆرينگه و دوكانه‌كه‌ت – ئه‌گه‌ر بزانى ناكريێت به تيرۆرست! – بنووسێت خوايه موسوڵمانانى بۆرما سه‌ربخه‌يت، دوعا بۆ ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رهه‌مى كارگه‌كه‌ت وه‌كو پشتگيرى چاپ بكه، هه‌روه‌ها له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و سايت و په‌يجه‌كان، به بڵاوكراوه‌و ناميلكه‌و وانه‌و كۆر‌و سيمينار كاره‌ساتى ئه‌وان و دڕنده‌ييى دوژمنه‌كانيان بخه‌نه ڕوو، هه‌موو ئه‌وانه شتێكى باش و دڵخۆشكه‌رن، پاساوێكيشه بۆ خۆمان لاى په‌روه‌ردگارمان بيهێنينه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه.
إحسان برهان الدين
چواره‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان
1438 ى كۆچى سه‌روه‌رمان