هه‌راسان بوونتان بڕوانامه‌ى سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌مه
هه‌ندێك له‌وانه‌ى خۆيان به منظر بۆ ( كارى ئيسلامى) له كوردستان داده‌نين، دڵيان ئازارى زۆرى پێده‌گات كه حه‌قيقه‌تى گومڕاكان به شێوه‌يه‌كى زانستى وبه به‌ڵگه‌ى قسه‌كانى خۆيان به ناوى كتێب و لاپه‌ڕه ده‌خه‌مه روو، ئازارى به سوێى ئه‌وان به ده‌رخستنى حه‌قيقه‌تى گومڕاكان دوو ڕاستيم بۆ ئه‌سه‌لمێت:
1- كاريگه‌رى نووسينه‌كانم له ناساندنى ئه‌وانه‌ى به ناوئيسلامه‌وه خۆڵ له‌چاوى خه‌ڵكى ئه‌كه‌ن له دژه سوننه‌ت و موعته‌زيله‌و بير نه‌خۆشه‌كان ، به هۆى كه‌مى و ده‌گمه‌نى نووسين له‌سه‌ر گومڕاكان به هۆكارى جياواز.
2 ئه‌وانه‌ى به‌رگرى له‌و گومڕايانه ئه‌كه‌ن و به دعاة يان ئه‌زانن وفرمێسكيان بۆ هه‌ڵ ئه‌رێژن ، ئه‌وانه بانگخواز نين و له‌راستيدا گورگن له پێستى مه‌ڕدا و ئامانجيان شێواندن و نامۆ كردنى بيروباوه‌ڕو تصور ى ئيسلامييه و، بانگه‌شه كردنه بۆ فيكرى ته‌غريبى و تواندنه‌وه‌ى چه‌مكه ئيسلامييه‌كان له هزرى ڕۆژئاوا‌و تاقمه گومڕاكانى دژ به ئه‌هلى سوننه‌تدا .. من ته‌نها له‌به‌ر خۆاى گه‌وره و بانگه‌واز بۆ دينه‌كه‌ى ئه‌وانه‌م ناساندووه، له‌ڕاستيدا ئه‌و كه‌سانه شيوه‌نيان بۆ خۆيانه‌و پێناسه‌كردنى ئه‌وان پێناسه كردنه به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌مانيش، مژده‌شيان پێ ئه‌ده‌م دواى ئه‌م زنجيره زنجيره‌يه‌كى ترم – ان شا‌ء الله – به‌ڕێوه‌يه ئازارى له‌سه‌رتان سه‌ختتر ئه‌بيت.
وعلى الله قصد السبيل ومنها جائر.
