له‌م ڕۆژگاره گومانت خراپ بێت باشتره له‌وه‌ى خۆش باوه‌ڕ بيت!
گه‌وره‌ترين گرفتى حاڵه‌تى ئيسلامى له گۆڕه‌پانى كوردستاندا بريتييه له تێكه‌ڵبوونى چه‌مكه‌كان وپێناسه‌كانيان، كه به داخه‌وه له ده‌ره‌نجامى ئه‌و تيكه‌ڵبوونه،جۆرێك له دوو ڕوويشى لێ كه‌وتووته‌وه، كه‌سێك ده‌بينى باسى ده‌ست گرتن به كيتاب وسوننه‌ت ئه‌كات كه‌چى خۆى موبته‌ديعه، يان باسى بێ لايه‌نى ئه‌كات ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها ئيمزاى نه‌كردووه بۆيان ئه‌گينا له‌وان زياتر خۆى به خاوه‌نى ئه‌و لايه‌نه ئه‌زانێت وداكۆكييان لێ ئه‌كات، له‌وانه‌ش خراپتر، كه‌سى وا هه‌يه به‌رگرى له فه‌رمووده و له سوننه‌ت ده‌كات و خۆى به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان دژه سوننه‌ته! يان پشكێكى له بيروباوه‌ڕى موعته‌زيله‌كان تێدايه، ئه‌م قۆناغه‌ى ئێمه‌ى موسولمانانى كوردستان پێيدا تێده‌په‌ڕين قۆناغێكى دژواره، به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى چينێكى نوێ له نه‌يارى ناوخۆيى بۆ فيكروبيروباوه‌ڕى ئيسلامى ، كه ئه‌مانه له ڕاستيدا كارى نه‌يارى ده‌ره‌كييان ته‌واو ئاسان كردووه‌و ڕيگاى دووريان بۆ نزيك كردوونه‌ته‌وه.
پێويسته له هه‌موو بانگه‌شه‌و قسه‌يه‌كى به‌ڕواڵه‌ت جوان و شه‌رعى وردبيته‌وه و، دڵنيابى بزانه به كرداريش وايه، يان قسه‌يه‌كه‌و ئامانجێكى ديارى كراوى له‌پشته‌وه هه‌يه، (الحزم سوء الظن) واته: توند وتۆڵى و كارقايمى له‌وه‌دايه هه‌ندێ جار گومانى خراپ ببه‌يت، به‌ڵام گومانه خراپه‌كه‌ت كارى پێ نه‌كه‌يت تا بۆت ڕاست ده‌بێته‌وه ، ئه‌م وته‌يه ڕاسته وه‌كو فه‌رمووده جێ‌گير نه‌بووه، به‌لام واتاكه‌ى بۆ واقيعى ئێستاى كورستان پڕاوپڕ پێويسته، ئه‌گينا خۆڵت به نرخى ئاڵتوون پێ ئه‌فرۆشرێت وفريوده‌درێيت.
إحسان برهان الدين
2017-9-17 سلێمانى
