فه‌تواى مه‌سڵه‌حه‌ت!
فه‌تواى مه‌سڵه‌حه‌ت خراپترين جۆرى فه‌توايه، كه‌سێكى سياسى يان حيزبى كه به پۆشاكێكى ئايينييه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به پێى ئاڕاسته‌و قه‌ناعه‌تى هه‌نووكه‌يى لايه‌نه‌كه‌ى ئه‌و فه‌توا ده‌رده‌كات، به هه‌ندێ ياريكردن به وشه و خۆڵ له چاوكردنى بێ زانسته‌كان ، دواى ماوه‌يه‌ك ئه‌توانێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌و فه‌تواش ده‌ربكات! هۆكارى فه‌تواكه‌ى په‌يوه‌ندى به ترسى خوا و شاردنه‌وه‌ى زانست و قسه‌و له‌و جۆره نييه، به‌ڵكو پاڵنه‌ره‌كه‌ى بريتييه له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى شه‌خسى، يان حيزبى، يان ترس له ده‌سه‌ڵات، يان هه‌موو ئه‌وانه پێكه‌وه! هه‌ركێ كه‌مترين زانست وبه‌سيره‌ى هه‌بێت و، تووشى ده‌ردى ده‌مارگيرى نه‌بووبێت، ئه‌زانێت ئه‌و فه‌توا هۆكارێكه بۆ دابارينى خه‌شم و قينى خواى گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و موفتيه‌و،هه‌ر كه‌سێكيش كه خۆى بخه‌ڵه‌تێنيت و به‌قسه‌ى بكات.
إحسان برهان الدين
2017-9-18 سلێمانى
