هه‌ندێ له‌سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان پاساو بۆ هه‌ڵه‌كانیان ده‌هێننه‌وه وده‌ڵین: ئه‌و كه‌سه‌ی كار بكات هه‌ڵه ده‌كات ، ئه‌وه‌شی كار نه‌كات هه‌ڵه ناكات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن گوناهی بچووك بن ، یان له‌مه‌م بن له گه‌ڵ ده‌ستنوێژو چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندان بسڕێنه‌وه ، قه‌ناعه‌تی وایه ئه‌م وته‌یه‌ی فه‌تحێكه له جیهانی قسه‌كردندا و شاییسته‌ی ئه‌وه‌یه به ئاوی ئاڵتوون بنووسرێته‌وه! منیش ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر كاركردنێك به به‌رده‌وامی ناچاری سه‌رپێچی شه‌رعیت بكات و هه‌ڵه‌ی بواری عه‌قیده‌ت بۆ درووست بكات و پێناسه‌ی تازه‌ت بۆ چه‌مكه ئیسلامییه‌كان بۆ په‌یدا بكات و، ڕۆژ له ڕۆژ له ڕاسته‌شه‌قامی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌تت دوور بخاته‌وه و،له هه‌ندێ فیرقه ئیسلامییه‌كان نزیكت بكاته‌وه و، یه‌ك لیست پاساوی ئاماده‌شت بۆ ئیلهام بهێنێته به‌رهه‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێك و، له‌گه‌ڵ دوێنێی خۆتدا سه‌دو هه‌شتا پله بتگۆڕێ، سویند به خوا دانیشتن و كارنه‌كردن له‌و شێوه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت ، نه‌ك یه‌كجار سه‌د جار چاكتره و دینت سه‌لامه‌تتره.
إحسان برهان ا‌لدین
9-5-2015 سلێمانی