ئه‌وانه‌ی له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا كار ده‌كه‌ن به ئیسلامیه‌كانیشه‌وه ، له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه وه‌كو یاریچیه ناوداره‌كانن ، باشتره له كاتی هێزو توانادا ده‌ست هه‌ڵگرن له كاره‌كه‌یان نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بن تاكو ده‌بنه په‌ندی زه‌مانه و هه‌ڵه‌یان ئه‌وه‌نده زۆر ئه‌بێت به كه‌ڵكی پینه‌كردنیش نامێنێ، هه‌ندیك له سه‌ركرده‌كان ڕۆژگارێك كۆششیان كرد و هه‌وڵیاندا بۆ ئیسلام ، ئه‌گه‌ر له‌خاڵێكی دیاریكراوی كاروانی ژیانیاندا ڕابوه‌ستایه‌ن یان وه‌فاتیان بكردایه (مردنیش ته‌نها به ده‌ستی خوای گه‌وره‌یه) زۆر باشتر بوو بۆیان ،چونكه دوچاری فیتنه نه‌ده‌بوون له دینیاندا ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده پێیان وترا ئێوه فه‌لته‌ی سه‌رده‌می خۆتانن و ئیوه ئاوها وئاوهان باوه‌ڕیان كرد و به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌كاره‌كانیاندا له ئاڕاسته نوێكه‌دا و نه‌یان كرد بچنه ماڵی خۆیان و به دینه‌كه‌یان هه‌ڵبێن ، ئێستاش وایان لیهاتووه ماوه‌ی جارێك شتێكیان به زه‌یندا دێت پێش ئه‌وان له ئیسلامدا نه‌بیستراوه یان له خه‌ڵكی لاده‌ر بیستراوه ،،والحبل علی الجرار، نسأل الله العافیة فی ا‌لدین والدنیا.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-5-9 سلێمانی